هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشە ئاسمانەیەکان شوێنەکانی داعش لە موسڵ دەکەنە ئامانج

بەرپرسێکی باڵای عێراق رۆژی چوارشەممە (10 ئاب) رایگەیاند فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان چەند تونێلێکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە رۆژهەڵاتی موسڵ کردۆتە ئامانج.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا نەجمەدین کەریم ئەلجبوری بە دیارونای وت:"فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان چەند تونێلێکی داعشیان پێکاوە لە گوندی باریمە نزیك شارۆچکەی بەعشیقە، کە داعش بۆ خۆشاردنەوە و هێرشی لەناکاو دژی هێزەکانی ئاسایش بەکاریهێناون."

وتی:"چەند ئەندامێکی داعش لەوانەیە کوژرابن کاتێك ئەو تونێلانە بەئامانجگیراون."

هێرشێکی ئاسمانی دیکە چەند سەرکردەیەکەی داعشی کوشت دوای ئەوەی کۆبونەوەیەکی گروپەکەی لە پارێزگای نەینەوا کرد بە ئامانج.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا وتی:"لەسەر زانیاری ئامادەکراو لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆریزم، بازەکانی هێزە ئاسمانیەکانی عێراق بارەگای کۆبونەوەی ئەندامانی باڵای داعشیان لە ساحل ئەلئەیسەر لە پارێزگای نەینەوا لەناوبرد."

بەیاننامەکە وتی:"3 سەرکردەی باڵای داعش و 9 یاریدەدەر و 3 تیرۆریستی عەرەب کوژراون لە هێرشە ئاسمانیەکەدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500