هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشە ئاسمانیەکان لە سوریا 83 تانکەری نەوتی داعشیان تێکشکاند

ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێکدا (8 ئاب) رایگەیاند هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانان ئەم کۆتایی هەفتەیە لە رۆژهەڵاتی سوریا 83 تانکەری تێکشکاندوە کە لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەکاردەهێنران.

وتەبێژی پێنتاگۆن، ماسیو ئاڵن، وتی هێرشە ئاسمانیەکە "لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی هاوپەیمانانەوە" ئەنجامدرا ئێوارەی رۆژی یەکشەممە لەنزیك ئەلبو کەمال لە پارێزگای دێرە زوور بە درێژایی سنورەکانی سوریا لەگەڵ عێراق.

ئاڵن وتی: " هێرشەکە بەشێك بوو لە ئۆپەراسیۆنێکی بەردەوام بەناوی شەپۆلی ئۆقیانوسی دووەم، کە سازکراوە بۆ هەڵمەت بردنەسەر تۆڕی بەقاچاخبردنی نەوتی داعش بۆئەوەی توانای خەرجیی چالاکیەکانیان کەمبکاتەوە."

هاوپەیمانان چەندین هێرشیان بۆسەر بونیادی نەوتی داعش کردوە لە ئۆپەراسیۆنی شەپۆلی ئۆقیانوسی دووەم، کە ناوی ئۆپەراسیۆنێکی جەنگی جیهانی دووەم بووە بۆ بۆردومانکردنی ژێرخانی نەوتی.

ساڵی رابردوو لە تەنها دوو هێرشی ئاسمانیدا، هاوپەیمانان نزیکەی 400 تانکەریان تێکشکاند کە بۆ وەرگرتنی نەوتی قاچاخ لە بیاباندا ریزیان گرتبوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500