هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە هاوبەشەکان سنوری دیالە-سەڵاحەدین پاکدەکەنەوە

هێزە هاوبەشەکان دەستیانکردوە بە پاککردنەوەی سنوری دیالە-سەڵاحەدین لە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) تا ئاوارەکان بتوانن بگەڕێنەوە، وەك فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلەی سوپای عێراق رۆژی سێشەممە (9 ئاب) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەقید ماجید نەسراوی، بە دیارونای وت رۆژی سێشەممە سوپای عێراق و پۆلیسی دیالە و هێزە پشتگیرییەکانی تر دەستیانکرد بە ئۆپەراسیۆنێکی فراوان بۆ دەرکردنی چەکدارانی داعش لە ناوچە سنورییەکانی موتەیبیجە.

نەسراوی وتی: "پاککردنەوەی موتەیبیجە لە چەکدارانی داعش زۆر گرنگە چونکە پەیوەندیگرتنی داعش لەنێوان پارێزگاکانی باکور و ناوەڕاست و خۆرهەڵاتی عێراقدا دەبڕێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500