هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەرپرسان: داعش ئەو مەدەنییانە دەکوژێت کە لە حەویجە هەڵدێن

"دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) چەندین خەڵکی مەدەنیی کوشتووە کە هەوڵیانداوە لە حەویجە هەڵبێن، وەك ئەفسەر و بەرپرسانی ناوخۆ رۆژی هەینی (5 ئاب) رایانگەیاند، لەکاتێکدا هێزەکانی عێراق ئامادەکاری دەکەن بۆ ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی ناوچەکە، بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس.

لەم چەند رۆژەی رابردوودا بە سەدان مەدەنی توانیویانە لەو ناوچەیە هەڵبێن کە دەکەوێتە خۆرئاوای کەرکوك و یەکێکە لە دوایین ئەو ناوچانەی خۆرهەڵاتی دیجلە کە هێشتا لەژێردەستی داعشدایە.

ئەفسەرێکی باڵای پێشمەرگە بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوت: "هێزەکانمان دوێنێ پێشوازییان لە 600 کەس کرد و هاوکارییان کردن."

وتی: " لەوانەوە بیستمان کە داعش بە سەدان خێزانی لەو ناوچەیە کردۆتە بارمتە و پیاوانی گەنجی لەسەر هەڵهاتن لەسێدارە داوە" لەو ناوچانەی بەدەستیانەوەیە.

ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسیش وتی بەمدواییانە چەندین کەس لەلایەن داعشەوە کوژراون چونکە هەوڵیانداوە لە ناوچەکە هەڵبێن.

سەرکردەیەکی خێڵەکیی ئەو ناوچەیە تکای لە هێزەکانی عێراق کرد کە پەلەبکەن لە ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی حەویجە و هاوڵاتیانی گیرخواردوو رزگاربکەن.

شێخ ئەنوەر عاسی بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "روبەڕووی مەترسیی کۆمەڵکوژی ئەبینەوە و دەبێت حکومەت خێرابکات." هەروەها ژمارەی ئەوانەی هێشتا لەژێر حوکمی داعشدا لە حەویجە دەژین خەمڵاند بە 100,000 کەس.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500