https://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2016/08/03/newsbrief-07

×
×

هاوپەیمانان گردبوونەوەیەکی داعش لە باشوری موسڵ دەکەنە ئامانج

وەزارەتی بەرگری عێراق چوارشەممە (3 ئاب) رایگەیاند هێرشە ئاسامانیەکانی هاوپەیمانان 20 چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە باشوری موسڵ کوشتووە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی: "فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان لەسەر زانیاری هەواڵگری بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی نەینەوا ئێوارەی سێشەممە گردبوونەوەیەکی داعشیان لە گوندی جەدعا نزیك لە گەیارە بە ئامانجگرت و 20 تیرۆریستی داعشیان کوشت."

بەیاننامەکە وتیشی: "ئۆتومبیلێکیش کە پڕبوو لە تەقەمەنی لە گوندی زەحیلیە لە هەمان ناوچە تێکشکێندرا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0
نەخێر
0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha