هه‌واڵه‌كانی عێراق

مەرگی کۆچبەرانی جیهان لەمساڵدا 4,000 تێدەپەڕێنێت

لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا مەرگی کۆچبەران لە جیهاندا 4,000ی تێپەڕکردووە، کە مانای وایە بەراورد بە هەمان ماوەی 2015 رێژەی قوربانیی 26% زیادی کردووە، وەك رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) رۆژی سێشەممە (2 ئاب) رایگەیاند.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند بەگوێرەی رێکخراوەکە، ئەو 4,027 مەرگەی ئەمساڵ ئەوانەن کە لە پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاستدا تێداچوون، لەگەڵ ئەوانەی لە رێگای باکوری ئەفریقا و ئەوانەش لەسەر سنوری تورکیا-سوریا مردون.

نزیکەی 3,120 کەس لە 1ی کانونی دوومەوە مردوون لە هەوڵیاندا بۆ پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاست. کوشندەترین رێگە رێچکەی پەڕینەوە بووە بەرەو ئیتالیا، کە 2,692 کەس تیایدا لەناوچوون، رێگەی یۆنانیش (383) و ئیسپانیاش (45).

رێکخراوەکە 81 مەرگی سەر وشکانیی لەمساڵدا راگەیاند لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو، لەگەڵ زیادبوونی چەندین ‌هێرشی کوشندە بۆ سەر کۆچبەر و ئاوارە سورییەکان کە دەیانەوێت تورکیا بکەنە رێگەی رۆیشتنیان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500