هه‌واڵه‌كانی عێراق

زیاتر لە 180 چەکداری داعش لە دورگەی خالیدیە کوژران

هێزەکانی عێراق زیاتر لە 180 چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشت لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی دورگەی خالیدیە، وەك وەزارەتی ناوخۆی عێراق رۆژی سێشەممە (2 ئاب) رایگەیاند.

بریکاری وەزیر عەقیل خەزعەلی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە دورگەی خالیدیەی خۆرهەڵاتی رەمادی سازکرا، وتی: "زیاتر لە 180 چەکداری داعش کوژراون، چەند ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژکراو لەگەڵ چەند سەنگەرێکدا تێکشکێنراون لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەدا کە بە رزگارکردنی دورگەی خالیدیە کۆتاییهات و چەندین چەکی قورس و مامناوەند و هاوەن و بڕێکی زۆر لە تەقەمەنیی دەستیان بەسەردا گیراوە."

خەزعەلی وتی بەمزوانە پلانێکی 90 رۆژە دەخرێتەگەڕ بۆ بنیاتنانەوەی ناوچەکە تاکو خێزانە ئاوارەکان بتوانن بگەڕێنەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500