هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان رژێمی سوریا بانگێشت دەکات بۆ گفتوگۆی نوێی ئاشتی

جێگری نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا عیزەدین رەمزی رۆژی یەکشەممە (31 تەمموز) دیمەشقی بانگێشتی گفتوگۆی نوێی ئاشتیی کرد لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن، کە وابڕیارە لە کۆتایی ئابدا ئەنجامبدرێن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستیفن دی میستورا پێشتر وتی ویستبووی "لە کۆتایی ئابدا بەردەوامیی بدا بە خولی سێیەمی گفتوگۆی لایەنە ناوخۆییەکانی سوریا" دوای ئەوەی دوو خولی گفتوگۆی ئەمساڵ بە شکست کۆتاییان پێهات.

دوای کۆبونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوە وەلید موعەلیم و جێگرەکەی فەیسەڵ موقداد، رەمزی وتی، "وەزیر و جێگرەکەیم ئاگادارکردەوە لە نیازی نوێنەری تایبەت دی میستورا بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی لایەنە ناوخۆییەکانی سوریا لە کۆتایی ئابدا."

وتی کە موعەلیم "نیازی حکومەتی سوریای پشتڕاستکردەوە لە بەشداریکردن لەم گفتوگۆیانەدا هەر کە دەستیانپێکرد".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500