هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەرکردەیەکی باڵای داعش لە باکوری پارێزگای بەغدا کوژرا

وەزارەتی بەرگری عێراق دووشەممە (1 ئاب) رایگەیاند کە سەرکردەیەکی باڵای گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) لە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیدا لە پارێزگای بەغدا کوژراوە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکەدا وتی:"فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی، لە سەر زانیاری هاوبەشی ئاژانسی دژە تیرۆریزم و یەکەی هەواڵگری ئاژانسی هەواڵگری نیشتمانی، هێرشێکی ئاسمانیان ئەنجامدا و تیایدا بەناو والی باکوری پارێزگای بەغدا لەگەڵ گروپێكی داعشی یاردەدەری کوژران لە کاتی کۆبونەوەیاندا لە باکوری بەغدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500