هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش 24 مەدەنی دەکوژێت دوای گرتنی گوندێکی سوری

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لانیکەم 24 مەدەنیی کوشت دوای ئەوەی گوندێکی لە باکوری سوریا لەدەست هێزەکانی سوریای دیموکرات سەندەوە، بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی هەینی (29 تەمموز).

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند کە داعش ئەو مەدەنیانەی "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا" کوشتووە دوای گرتنەوەی گوندی بویر لە هێزەکانی سوریای دیموکرات.

گوندەکە کەوتۆتە نزیکەی 10 کیلۆمەتر باکوری رۆژئاوای مەنبیج کە خاڵێکی پەڕینەوەی گرنگە لەنێوان سنوری تورکیا و شاری رەققەدا کە داعش وەك پایتەختی خۆی رایگەیاندووە.

داعش دەستی بەسەر چەندین گونددا گرت لە ناوچەکانی دەوروبەری باکوری رۆژئاوای مەنبیج لەوکاتەوەی رۆژی پێنجشەممە هێرشێکی دەستپێکرد.

هێزەکانی سوریای دیموکرات، بەپاڵپشتی هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، رۆژی 31 ئایار هێرشێکیان دەستپێکرد بۆ سەندنەوەی مەنبیج لە داعش.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500