هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیمانان بەرپرسێکی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ی کوشت لە گەیارە، باشوری موسڵ، وەك وەزارەتی دەرەوەی عێراق رۆژی سێشەممە (26 تەمموز) وتی.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی ئەو کەسە بەناوی عەبدوڵا حسێن، نازناوی ئەبو فارس، بەرپرسێکی باڵای داعش بوو وەك فەرماندەیەکی سەربازیی کاریدەکرد.
راگەیەندراوەکە وتی: "هەندێك چەکداری دیکەی داعش لە هێرشە ئاسمانییەکەدا کوژران، کە تەل نەسری بە ئامانجگرتبوو نزیك بە گەیارە، باشوری موسڵ."
وتیشی "ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای هاوکاریی نێوان هێزە عێراقییەکان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بوو."