هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق چەندین چەکداری داعش دەکوژن لە ئەنبار

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار هەینی (22 تەمموز) رایگەیاند کە هێرشە ئاسمانیەکانی عێراق چوار بارەگای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان لەناوبردوە لە باکوری پارێزگای ئەنبار.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی ئەنبار، لیوا ئیسماعیل مەحەلاوی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: "ئەو بارەگایانە کە لەلایەن هێزی ئاسمانی عێراقەوە بەئامانجگیران دەکەونە جەند ناوچەیەك لە باکوری رەمادی".

مەحەلاوی وتی: "زانیاریەکان دووپاتیان کردۆتەوە بۆ ئێمە کە بارەگاکان بە تەواوەتی لەناوبراون و زۆر چەکداری داعش لەناو بارەگاکاندا کوژراون و بیانیشیان تیادایە."

هەروەها بەرپرسی پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسسار ئرزەییج، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هەینی (22 تەمموز) وتی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی دورگەی خالدیە بەردەوامە و داعش هەوڵدەدات رێگای هەڵهاتن بدۆزێتەوە.

ناوبراو وتی: "ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە هەموو جەکدارانی داعش لەناوبەرین پێش ئەوەی بەتەواوەتی بچینە ناو شارەکەوە، ئۆپەراسیۆنەکە لە باکوری روباری فوراتەوە دەست پێدەکات و لە گەڕەکەکانی دورگەکە کۆتایی پێ دێت، کە بە 20 کیلۆمەتر دەکەونە رۆژهەڵاتی رەمادی."

وتیشی: "هێزەکانی عێراق ئەم بەیانیە 3 تیرۆریستیان کوشت و ئوتومبیلەکەشیان تێکشکاند لەکاتێکدا دەیانویست هەڵبێن لە ناوچەی ئەلبوفوار لەسەر دورگەی خالدییە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500