هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەرەی نوسرە 14 زیندانیی "رژێم" دەکوژێت

ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێکیدا پێنجشەممە (21 تەمموز) رایگەیاند کە بەرەی نوسرەی سەربە قاعیدە لە سوریا 14 پیاوی دەستگیرکراوی کوشت بەتۆمەتی ئەوەی شەڕیان بۆ رژێم کردووە.

ڤیدیۆیەک کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی بەرەی نوسرە بڵاوبۆتەوە، 14پیاو پیشاندەدات، زۆریان بریندارن و لەبەردەم ئاڵای رەشی گروپەکەدا بەڕیز وەستاون و ناوی خۆیان دەڵێن. دواتر پیشاندەدرێت چۆن لەیەککاتدا گولە بەسەری پیاوەکانەوە دەنرێت، لەکاتێکدا لەبەردەم چەکدارەکانی بەرەی نوسرەدا چۆکیان داداوە.

نوسینی سەر ڤیدیۆکە دەڵێت کە دەستگیرکراوەکان کوژران لە تۆڵەسەندنەوەی هێرشێکی رژێم بۆسەر گوندی حەریرە لە وادی بەڕادە لە ناوچەی قەلەمون لە نزیک دیمەشق کە لەژێر دەستی چەند گروپێکی ئۆپۆزسیۆندایە، لەناویشیاندا بەرەی نوسرە.

رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ وتی کە بەرەی نوسرە پێشتر هەڕەشەی کردبوو دەستگیرکراوەکان دەکوژێت ئەگەر هێزەکانی رژێم بچنە ناو حەریرە.

هەڕەشەکان لە ڤیدیۆیەکی پێشتری بەرەی نوسرەدا کرابوون کە تیایدا یەکێك لە پیاوە دەسگیرکراوەکان دەڵێت کە گروپەکە هەر 14 کەسەکە دەکوژێت ئەگەر رژێم هێرش بکات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500