هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش پێنج مەدەنی لە سێدارە دەدات لەسەر کۆمەککردنی چەند خێزانێك بۆ هەڵاتن

رۆژی سێشەممە (19 تەمموز) بەرپرسێکی سوپای عێراق لە کەرکوك وتی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) پێنج مەدەنیی لە سێدارەدا لە شارۆچکەی حەویجەی سەربە پارێزگای کەرکوك، لەسەر یارمەتیدانی چەند خێزانێك بۆ هەڵاتن لە ناوچەکانی ژێردەستیان.

فەرماندەی لیوای 2 لە فیرقەی 15ی سوپای عێراق، عەقید فازل کەنانی، وتی رۆژی دووشەممە چەکدارانی داعش پێنج پیاوی گەنجیان "بەشێوەی سێدارەدان لە مەیدانێکی شارۆچکەکەدا" کوشتووە، چونکە یارمەتی خێزانەکانی حەویجەیان داوە هەڵبێن.

وتی: "خەڵکی حەویجە هەوڵدەدەن هەڵبێن بەڵام داعش ناچاریان دەکات بمێننەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500