هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق شکست بە هێرشێكی تیرۆرستیی لە تارمییە دەهێنن

رۆژی سێشەممە (19 تەمموز) وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند هێزەکانی عێراق شکستیان بە هێرشێکی تێرۆریستی هێناوە کە بڕیاربووە بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو بکرێت لە باکوری پارێزگای بەغدا.

وتەبێژی وەزارەت، عەمید سەعد مەعن، بە مەوتنی وت تێرۆریستە گومانلێکراوەکان هەڵاتون بەرەو بینایەکی چۆڵکراو لە تارمییە، پێش ئەوەی هێزە هاوبەشەکانی دەزگای دژەتیرۆر و پۆلیس هێرشیان کردەسەریان، "بەڵام ئۆپەراسیۆنێك بەردەوامە و بەدوایاندا دەگەڕێن".

مەعن وتی: " ئۆتۆمبیلەکە 12 کیلۆ تەقەمەنیی مەترسیداری تێدابوو کە بەنیازبوون مەدەنی و هێزە ئەمنییەکانی پێبکەنە ئامانج."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500