هه‌واڵه‌كانی عێراق

فەرەنسا هاوکاریی سەربازیی بۆ شەڕی دژی داعش زیاد دەکات

ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی چوارشەممە (13 تەمموز) رایگەیاند فەرەنسا راوێژکاری سەربازیی زیاتر دەنێرێتە عێراق و کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکەشی دواتر و لەمساڵدا دەگەڕێتەوە بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وەك بەشێك لە شەڕی بەردەوامی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش).

سەرۆکی فەرەنسا فرانسۆ ئۆلاند وتی، "هەوڵەکانی سوپا چڕدەکەینەوە بۆ پشتگیرییکردنی عێراقییەکان لەکاتێکدا هەوڵی گرتنەوەی موسڵ دەدەن."

وتیشی کەشتی چارلز دی گۆڵ "لە پایزدا" دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە بۆ بەکارهێنانی لە بۆمبارانکردنی ئامانجەکانی داعشدا.

ئۆلاند دوای هێرشەکانی 13ی تشرینی دووەمی 2015ی پاریس کە 130 کەسیان تێدا کوژرا کەشتییەکەی رەوانەی ناوچەکە کرد.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500