هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشە ئاسمانیەکانی عێراق چەند ئامانجێکی داعش لە حەویجە دەپێکن

وەزارەتی بەرگری عێراق رۆژی چوارشەممە (13 تەمموز) رایگەیاند هێزی ئاسمانیی عێراق چەندین ئامانجی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)ی تێکشکاند لە باشوری خۆرئاوای پارێزگای کەرکوك.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی: "بەپێی ئەو زانیارییانەی دەزگای هەواڵگریی گشتی خستوێتیە بەردەست [...] هەڵۆکانی هێزی ئاسمانیی عێراق چەندین هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا."

وەزارەتەکە رایگەیاند لەنێو ئامانجەکاندا کەمپێکی داعش لە گوندی ئەرخیمە هەبوو؛ چەند دوکانێکیش لە زاب کە گروپەکە وەك بنکەی میدیایی بەکاریانهێنابوو؛ چەندین حەشارگە بۆ ئەندامانی داعش؛ بنکەیەکی "پۆلیس"ی داعش؛ چەند وێستگەیەکی دروستکردنی بۆمب؛ حەشارگەیەکی گەورەی چەك؛ سێ کاروانی گەورەی چەك؛ لەگەڵ حەشارگەیەك کە گروپەکە بۆ دەستبەسەرکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەکاریانهێنابوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500