هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 2 گوند لە باشوری موسڵ ئازاددەکەن

پارێزگاری نەینەوا نەوفەل حەمادی رۆژی سێشەممە (12 تەمموز) رایگەیاند سوپای عێراق دوو گوندی لە گەیارەی باشوری موسڵ لەدەست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) رزگارکردووە.

حەمادی وتی، "دوای چەند شەڕێك لەگەڵ داعش، هێزە ئەمنییەکانی عێراق، بە پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، جەحلە و زەهیلیەیان لە باشوری گەیارە رزگارکردووە."

وتی، "ناوچەکانی دیکە لە گەیارە، بەتایبەت گه‌ڕه‌كه‌كان و ناوچه‌ی پیشەسازی، رەنگە لە چەند کاتژمێرێکی دیکەدا ئازادبکرێن."

حەمادی وتیشی هێزەکانی عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆنیان پێکهێناوە بۆ راوێژکردن لەگەڵ خێزانەکانی ناوچەکە بۆ دەرچوون لە ناوچەی جەنگ لە رێڕه‌وێكی سەلامەتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500