هه‌واڵه‌كانی عێراق

تەقینەوەیەك لە ئەبوغرێب، 3 دەکوژێت، 8 برینداردەکات

پۆلیسی عێراق رایگەیاند رۆژی دووشەممە (11 تەمموز) کاتێك بۆمبێکی دەستکرد تەقییەوە لە ئەبوغرێب، سێ عێراقیی کوژران و هەشتی دیکە برینداربوون.

موقەدەم ئەنوەر حسێن لە پۆلیسی ئەبوغرێب بە مەوتینی وت، "بەیانی دووشەممە بۆمبێکی دەستکردی نزیك چەند دوکانێك لە ئەبوغرێبی خۆرئاوای بەغدا تەقییەوە، سیانی کوشت و هەشتی دیکەی بریندارکرد."

حسێن وتی هێزە ئەمنییەکان بەپەلە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکانیان گواستەوە بۆ چارەسەر بۆ نەخۆشخانەیەکی ئەو نزیکانە و ته‌رمه‌كانیش بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پزیشكی دادوەری.

وتی هێزە ئەمنییەکان هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرەکانی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500