هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانان هێرشدەکەنە سەر داعش لە باشوری موسڵ، 'والی' دەکوژن

رۆژی دووشەممە (11 تەمموز) بەرپرسان رایانگەیاند هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزەکانی عێراق چەند هێرشێکی ئاسمانیی سەرکەوتویان ئەنجامدا لەدژی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش).

یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیس لە سەڵاحەدین عەقید موحسین ئەلدوری بە مەوتینی وت، "هێرشێكی ئاسمانیی هاوپەیمانان لە بەیانی یەکشەممەدا بارەگاکانی داعشی لە شرگات کردە ئامانج، ئەبو عەبدولعەزیم ئەلعجێلی کوشت کە بەرپرسێکی باڵای داعش بو لە باکوری عێراق، لەگەڵ پێنج کەسی تردا."

وتی، "ئەلعجێلی وەك 'والی' سەڵاحەدین کاریکردبوو، دواتریش وەك 'فەرماندەی سەربازیی' لە شرگات، دوای ئەوەی ساڵی رابوردوو داعش لە تکریت تێکشکا."

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ عەمید سەعد مەعان بە مەوتینی وت فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان سێ هێرشیشیان لەدژی "چەند ئامانجێکی داعش لە گوندی ئەجاحلە و گەیارە لە باشوری موسڵ" ئەنجامدا.

وتی، یەکێك لە هێرشەکان لە ئۆتۆمبیلێکی دا کە چەند ئەندامێکی داعشی هەڵگرتبوو و نۆی لێکوشتن و یەکێکی دیکە لە تانکەرێکی نەوتی دا کە بۆمبڕێژکرابوو لە گوندی مەریری نزیك گەیارە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500