هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق یەکەمین دەزگای پۆلیس لە فەلوجە دەکاتەوە دوای شکستی داعش

بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار لیوا هادی کەسار رەزیجی رۆژی سێشەممە (5 تەمموز) وتی یەکەمین دەزگای پۆلیس لە فەلوجە کراوەتەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و ئارامیی دوای تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) لە شارەکەدا.

سوپای عێراق لە 26 حوزەیراندا کۆنترۆڵی تەواوەتیی فەلوجەی گرتەوە دەست دوای دەرکردنی دواهەمین پاشماوەکانی چەکدارانی داعش لە گەڕەکەکانی شارەکەدا.

کەسار بە مەوتینی وت "کردنەوەی دەزگای پۆلیس هاوکاتە بە گەڕانەوەی دەزگای ئاگرکوژێنەوە و هاتنی تیمی ئەندازیاران بۆ پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنیەکان پێش ئەوەی تیمی بونیادنانەوە و پاککردنەوە بێنە ناو شارەکەوە."

وتی ‌هێزەکانی عێراق کاردەکەن تا بەزوویی دانیشتوانی شارەکە بگەڕێنەوە و کۆتایی بێنن بە نیشتەجێبوون لە کەمپی ئاوارەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500