هه‌واڵه‌كانی عێراق

"دادوەری شەریعە"ی داعش لە ئەنبار دەکوژرێت

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رۆژی سێشەممە (5 تەمموز) رایگەیاند هێزەکانی عێراق "دادوەرێکی شەریعە"ی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) و پێنج لە یاریدەدەرانیان کوشت لە شاری قائیمی خۆرئاوای ئەنبار.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لیوا ئیسماعیل ئەلمەحەلاوی بە مەوتینی وت ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن "هێزێکی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی پۆلیس و هێزی ئامادەی سوپای عێراق و ئاژانسی دژە تیرۆرەوە ئەنجامدرا."

وتی دوای پێکدادان لەگەڵ چەکدارانی داعش لە بینایەکی گرنگی شارەکە، هێزەکانی عێراق "دادوەری شەریعە" ئیبراهیم ئەلشامییان کوشت، کە بە رەگەز سورییە، لەگەڵ پێنج لە یاریدەدەرانی.

وتی، "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەڵگەنامە و زانیاریی گرنگ دەستیان بەسەردا گیرا و شوێنەکە تەقێنرایەوە، و پێش ئەوەی هێزەکە ئەو شوێنە جێبهێڵن بۆمب، چەك و ئۆتۆمبیلی داعش تێکشکێنران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500