هه‌واڵه‌كانی عێراق

3 هێرشی تیرۆرستی لە دیالە پوچەڵدەکرێنەوە

پۆلیسی عێراق رۆژی سێشەممە (5 تەمموز) رایگەیاند هێزەکانی عێراق رۆژی دووشەممە و سێشەممە شکستیان بە سێ هێرشی تیرۆرستی هێنا کە هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای دیالەیان کردبوە ئامانج.

بەڕێوەبەری پۆلیسی دیالە لیوا جاسم ئەلساعدی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا وتی، "هێزە ئەمنییەکان دوو هێرشی خۆکوژییان تێکشکاند، کە بە دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوی تێدا بەکاردەهێنرا، خۆکوژەکان کوژران پێش ئەوەی لە هەبهەب و بەعقوبە بگەن بە ئامانجەکانیان."

لە رونکردنەوەی سێیەمین هەوڵی هێرشدا، ساعدیی وتی، "بەیارمەتیی پۆلیس رێگە گیرا لە رەشەکوژییەکی تیرۆرستانە لە بازاڕێکی قەرەباڵغ دوای ئەوەی تیرۆرستێك بۆمبێکی دەستکردی خستە جانتایەکەوە و لە ناوەندی بازاڕەکەدا بەجێیهێشت."

وتی بۆمبە دەستکردەکە بە سەلامەتیی دەرهێنرا و پوچەڵکرایەوە دوای ئەوەی خەڵکی بازاڕەکە بەتاڵەیان پێکرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500