هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستده‌گرن به‌سه‌ر چەردەیەك بەڵگەنامەی داعشدا

رۆژی چوارشەممە (29 حوزەیران) ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند بە چوونە ناو شاری مەنبیجی سوریاوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) دەستیانگرت بەسەر هەزاران بەڵگەنامە و مۆبایل و ئامێری دیجیتاڵی تری "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)دا.

وتەبێژی هاوپەیمانان عەقید کریس گارڤەر وتی هاوپەیمانیی عەرەبیی-کوردیی "جێپێ"ی خۆیان لە سنوری باشور و خۆرئاوای مەنبیج جێگیرده‌كه‌ن و دەستیانگرتووه‌ بەسەر دەروازەکانی تونێلێکدا.

وتی ئەوان، "دەستیانگرتووە بەسەر زیاتر لە 10,000 بەڵگەنامە لەو ناوچە سنورییەدا، لەناویاندا کتێب، پۆستەری پڕوپاگەندە، مۆبایل، لاپتۆپ، نەخشە و ئامێری خەزنکردنی دیجیتاڵیی."

وتیشی، "بەکارهێنانی ئەم زانیارییانە بەردەوامە تا باشتر لە تۆڕ و تەکنیکەکانی داعش تێبگەین، لەنێویاندا ئەو سیستمەی بەکاریدەهێنن بۆ هاتنەناوەوەی چەکدارانی بیانی بۆ ناو سوریا و عێراق."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500