هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق پشکێنەری بۆمب لە دەروازەکانی بەغدا جێگیردەکات

وەزارەتی ناوخۆ رۆژی سێشەممە (28 حوزەیران) رایگەیاند هێزە ئەمنییەکانی عێراق 18 پشکنەری پێشکەوتووی بۆمبیان داناوە بۆ پشکنینی ئەو ئۆتۆمبیلانەی دێنە ناو بەغداوە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی "هێزە ئەمنییەکان 18 پشکنەری بۆمبیان لە دەروازەکانی بەغدا داناوە کە تایبەتمەندیی پشکنینی بۆمبیان لە دوورەوە هەیە و تیشکی سۆنەریان پێوەیە بۆ پێشگیرییکردن هاتنەناوەوەی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو بۆ ناو پایتەخت."

راگەیەندراوەکە وتی "ئەم ئامێرانە لە نەوەی پێشووی خۆیان پێشکەوتووترن چونکە سیستمێکی تیشکی ئێکسی ئاڵۆزیان تێدایە کە توانای پشکنینیان بەهێزتر دەکات، وێنەی رەنگاورەنگ بەرهەمدەهێنن و مادەی ئەندامیی و نائەندامیی لێکجیادەکەنەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500