هه‌واڵه‌كانی عێراق

فڕۆکەی عێراقی مۆڵگەکانی داعش لە رۆژهەڵاتی رەمادی دەکاتە ئامانج

پۆلیسی عێراق لە پارێزگای ئەنبار رۆژی پێنجشەممە (23 ی حوزەیران) رایگەیاند کە فڕۆکەی عێراق چەندین بنکەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ی وێرانکردووە لە ناوچەی جەزیرەی خالیدیە لە رۆژهەڵاتی رەمادی و بە دەیان چەکداری گروپەکەی کوشتووەو و بریندارکردووە.

بەرپرسی پۆلیسی ئەنبار، لیوا کەسار رزەیج ، لە لێدوانێکیدا بۆ مەوتەنی وتی چوار بنکە و سێ ئوتومبیل کە یەکێکیان دۆشکەی لەسەربەسترابوو لەگەڵ دوو ماتۆرسکیلی داعش لە هێرشەکەدا تێکشکێندران.

وتیشی لە هێرشەکەدا زیاتر لە 30 چەکداری داعش کوژراون و برینداربوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500