هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیسی سەڵاحەدین شکستدەهێنێت بە هێرشێکی داعش لە بێجی

فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵیی رایگەیاند رۆژی چوارشەممە (22 حوزەیران) پۆلیسی عێراق لە پارێزگای سەڵاحەدین شکستیان هێنا بە هێرشێکی چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) لە بێجی.

بەڕێوەبەری پۆلیسی فیدراڵ لیوا رائید شاکر جەودەت لە راگەیەندراوێکدا وتی هێزەکانی لیوای نۆی سەر بە فیرقەی سێی پۆلیسی فیدراڵ دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و بلدۆزەرێکی بۆمبڕێژکراویان لە ناوچەی سینیە تێکشکاند.

وتی لە هێرشەکەی بەیانیی چوارشەممەدا شەش ئەندامی داعشیش کوژران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500