هاوپەیمانان هێرشدەکەنە سەر پێگەکانی داعش لەنزیك موسڵ

هێرشە ئاسمانیەکان چەندین پێگەی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە باشور و خۆرهەڵاتی موسڵ کردە ئامانج، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رۆژی سێشەممە (21 حوزەیران) رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی لەبەیانیی سێشەممەدا ژمارەیەك پێگەی داعشی کردە ئامانج.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هێرشەکە، کە پشتی بە زانیاریی هەواڵگری بەستبوو، هاوەنێکی داعشی لە گوندی ئەجاحلە تێكشکاند و دوو چەکداری گروپەکەشی کوشت.

وتیشی هێرشە ئاسمانییەکان حەوت چەکداری داعشیان لە گوندی ئەلبو واوی کوشتوە و چواریش لە گوندی قەدیلە.

هەروەها بەپێی راگەیەندراوەکە، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆمبارانی بنکەیەکی داعشیان کرد لە بەناو "دیوانی مزگەوت و ئیفتا" لە گوندی هود لەسەر چوارڕیانی زاویە، کە بووە هۆی کوشتنی 12 چەکداری گروپەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500