پۆلیسی عێراق رۆژی سێشەممە (21 حوزەیران) رایگەیاند کە جمهورییە و پردی کۆنی فەلوجەیان لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) ئازادکردووە.
پۆلیسی فیدراڵی وتی هێزەکانی عێراق لە بەسەردادانەکەدا دەیان چەکداری داعشیان کوشت و سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراویان تێکشکاند و دەستیانگرت بەسەر بڕێكی زۆر لە چەك و تەقەمەنی.
بەڕێوەبەری پۆلیسی فیدراڵی لیوا رائید شاکر جەودەت بە مەوتینی وت هێزەکانی عێراق ناوچەی جمهوریە و شەقامی بەیتارە و پردی کۆنی ئاسنینی بەشی خۆرئاوای شارەکەیان دوای شەڕێکی سەخت گرتۆتەوە.
وتیشی هێزەکانی عێراق بەردەوامن لە پێشڕەویی بەرەو ناوچەکانی دیکەی باکوری فەلوجە، لەنێویاندا گەڕەکەکانی گۆلان، 7 نیسان، بازارە، بۆ کوشتنی ئەندامە بەجێماوەکانی چەکدارانی داعش.