هه‌واڵه‌كانی عێراق

سوپای عێراق چوار مۆڵگەی داعش لە ناوچەکانی حەمرین تێکدەشکێنێت

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلەی سوپای عێراق رۆژی دوشەممە (20 حوزەیران) رایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا چوار مۆڵگەی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)ی لە ناوچەی حەمرینی باشوری خۆرئاوای کەرکوك تێکشکاندووە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە فەریق مەزهەر ئەلعەزاوی لە لێدوانێکدا وتی کە هێزە هاوبەشەکانی عێراق، "چەند ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێشخەرانەیان ئەنجامداوە لە زۆرێك لە ناوچەکانی پارێزگاکەدا و بونەتە هۆی تێکشکاندنی چوار مۆڵگەی داعش لە حەمرین."

وتی لەسەر سنوری پارێزگاکانی دیالە و سەلاحەدین لە ناوچەی عوزەیم 13 بۆمبی دەستکردیشیان پوچەڵکردۆتەوە.

عەزاوی وتی، "هێزە ئەمنییەکان پشتبەستوو بە زانیاریی هەواڵگریی، بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنی دەستپێشخەرانە بۆ راوکردنی شانە نوستووەکانی داعش."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500