هه‌واڵه‌كانی عێراق

بۆمبە بەرمیلیەکان لە حەلەبی سوریا هەڕەشە لە ئاگربەستی نوێ دەکەن

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند رۆژی پێنجشەممە (16 حوزەیران) بۆمبی بەرمیلی و هێرشی ئاسمانیی کرانە سەر حەلەب لە سوریا، چەند کاتژمێرێك دوای ئەوەی درەنگانێکی چوارشەممە ئاگربەستێکی کاتیی لەلایەن روسیاوە لەو شارە باکورییە راگەیەنرا.

کۆپتەرەکانی رژێم ئەو تەقەمەنیە خامەیان بەسەر ئەو شارەی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆندا بەردایەوە دوای ئەوەی دانیشتوانەکەی ئەو بەیانییە بۆ یەکەمجارو دوای چەند هەفتەیەك بۆ بازاڕکردن چون.

رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی سوریا وتی هێرشە ئاسمانییەکان دەمەو ئێوارە دایان بەسەر خۆرهەڵاتی شارەکە کە لە ژێردەستی ئۆپۆزسیۆندایە، ئاماژەی بەوەشکرد ئۆپۆزسیۆن بە هەڵدانی چەند موشەکێك بەرەو خۆرئاوای ژێردەستی رژێم وەڵامیدایەوە.

رێکخراوەکە وتی لانیکەم چوار مەدەنیی لەم توندوتیژیە نوێیەدا کوژران، سیان لە بەری خۆرهەڵاتی حەلەب و یەکێك لە خۆرئاوا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500