هه‌واڵه‌كانی عێراق

لە تەقینەوەیەکدا لە بەغدا 3 کەس کوژران و 9 برینداربوون

سێ مەدەنی کوژران و نۆی تریش برینداربوون لە تەقینەوەیەکی تیرۆرستیدا کە بازاڕێکی سەربەتاڵی لە تارمییەی باکوری بەغدا کردە ئامانج، بەپێی راگەیەنراوێکی پۆلیسی عێراق لە بەغدا رۆژی هەینی، 17 حوزەیران.

موقەدەم زیاء عەبدوڵڵا ئەلمەشهەدانی لە پۆلیسی تارمییە بە مەوتنی وت: "پێشنیوەڕۆی هەینی بۆمبێکی دەستکرد لەنزیك بازاڕێك لە مەشاهەدەی تاریمییە تەقییەوە و سێ کەسی کوشت و نۆی تری بریندارکرد."

وتی تەقینەوەکە زیانی ماددی بە ژمارەیەك لە دوکان گەیاند و "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)ی تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانی هێرشەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500