هه‌واڵه‌كانی عێراق

فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان بۆمبارانی تەنکەرە نەوتیەکانی داعش لە نەینەوا دەکەن

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند رۆژی دووشەممە (13 حوزەیران) هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان بە دەیان تەنکەری نەوتی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە باشوری موسڵ کردە ئامانج.

ئەم وەزارەتە لە راگەیەندراوێکدا وتی: "بەپشتبەستن بەو زانیاریە هەواڵگرییانەی ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانی دابووی، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەدەیان تەنکەری نەوتی داعشیان لە پاڵاوگەی قەیارە تێکشکاند."

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە "گروپێکیش لە ئەندامانی داعش لە هەمان شوێندا لە هێرشە ئاسمانیەکەدا کوژران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500