رۆژی هەینی (10 حوزەیران) پۆلیسی کەرکوك شانەیەکی شەش ئەندامیی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان دەستگیرکرد کە لە پشت هێرشەکەی مانگی پێشووی سەر بیرە نەوتییەکانی پارێزگاکەوە بوون.
وتەبێژیی پۆلیس سەلام ئەلجاف بە مەوتینی وت، "هێزە هاوبەشەکانی پۆلیس و ئاسایش هەڵیانکوتایە سەر دوو بینا لە ناوچەکانی سکاك و ئیسکان لە باشوری خۆرئاوای کەرکوك و شەش چەکدارییان دەستگیرکرد کە شانەیەکی تیرۆریستییان پێکهێنابوو."
وتی دەستگیرکردنەکان بوونە هۆی ئەوەی پۆلیس دەست بەسەر چەک و زەخیرەی سەربازی و تەقەمەنی دا بگرێت. وتیشی کە دەستگیرکراوەکان لەپشت تەقینەوەکانی مانگی پێشووی کەرکوكەوە بوون، لەنێویاندا هێرشێك بە موشەك بۆ سەر کێڵگەیەکی نەوت کە ئاگری بەردایە دوو بیرە نەوت.