هه‌واڵه‌كانی عێراق

تەقینەوەکانی بەغدا بە دەیان کوژراو و برینداریان لێکەوتەوە

رۆژی پێنجشەممە (9 حوزەیران) دوو تەقینەوە لە نزیك دەروازەی بنکەیەکی سەربازیی لە باکوری بەغدا و لە بازاڕێکی پایتەختدا لانیکەم 30 کەسیان کوشت، بە وتەی پۆلیس.

ئاژانسی فڕانس پرێس رایگەیاند هەردوو تەقینەوەکە نزیك کاتژمێر 9 بەیانی روویاندا و لە لایەن "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە بەرپرسیارێتییان لە ئەستۆگیرا.

عەقیدێکی پۆلیس وتی هێرشەکەی بەر دەروازەی یەکێك لە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی عێراق لە تاجی باکوری بەغدا لانیکەم حەوت کەسی کوشت و 18 کەسی بریندارکرد.

وتەبێژی پۆلیسی بەغدا موقەدەم ئیحسان ئەلموسەوی بە مەوتینی وت تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لە دەروازەی دەرەوەی بازاڕی گەڕەکی بەغداد جەدیدە لانیکەم 23 کەسی کوشت و 40 کەسی بریندارکرد.

وتی، "خۆکوژێك ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی لێدەخوڕی و هێرشیکردە سەر دەروازەی دەرەوەی بازاڕێكی نزیكی سینەما بەیزا لە بەغداد جەدیدە، 23 کەسی مەدەنیی کوشت کە لە نێویاندا ژن و منداڵ هەبوون."

موسەوی وتی، ئۆتۆمبیلەکە توانی بە بەکارهێنانی نیشانەی تەکسی دزە بکاتە ناو بازاڕەکەوە. وتیشی کە ژمارەی کوژراوان دەشێت زیاد بکات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500