هه‌واڵه‌كانی عێراق

یەکەم کاروانی کۆمەکی مرۆیی لە (2012) ەوە دەگاتە داریا لە سوریا : خاچی سوور

بەپێی وتەی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور، رۆژی چوارشەممە (1 حوزەیران) کاروانێکی کۆمەکی مرۆیی گەیشتە شارۆچکەی داریای ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا. ئەمەش یەکەمین کۆمەکی لەو شێوەیەیە لەوکاتەوەی رژێم ساڵی 2012 دەستیکردە گەمارۆدانی.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس، نەتەوە یەکگرتووەکان مانگی پێشوو هۆشداری ئەوەی داوە گەر تا 1 حوزەیران رێگەدان بە کۆمەکی مرۆیی بۆ سەر ناوچە گەمارۆدراوەکان باشتر نەکرێت، ئەوا داوا لە رێکخراوی خۆراکی نێودەوڵەتی دەکات کۆمەك لەڕێی فڕۆکەوە بەربداتەوە.

خاچی سوور وتی هەردوو نەتەوە یەکگرتووەکان و مانگی سووری عەرەبییش بەشداربوون لەم کاروانەدا.

بەگوێرەی ئەنجومەنی ناوخۆیی شارۆچکەکە، کۆمەکەکە تەنیا شمەکی تەندروستی بووە.

دانیشتوانی شارۆچکەکە کە لە باشوری خۆرئاوای دیمەشقەوە نزیکە، بە 8,000 کەس دەخەمڵێنرێت.

پێشتریش، رۆژی چوارشەممە، ئاگربەسێکی 48 کاتژمێری لە داریا راگەیەندرا بۆئەوەی کۆمەكەکان بەسەلامەتی بگوێزرێنەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500