سێ کەسی مەدەنی کوژران و نۆی تریش برینداربوون کاتێك بۆمبێکی بەدەست دروستکراو تەقییەوە لە نزیکی دوکانێک لە تارمیە لە باکوری بەغدا رۆژی چوارشەممە، 1 حوزەیران.
ئەفسەرێکی پۆلیسی رەسافە، نەقیب سەباح ئەلسەعدی، بە مەوتینی وت: "بۆمبێکی بەدەست دروستکراو لە لایەن تێرۆریستانەوە لە نزیك دوکانێك کە خواردنی رەمەزانی دەفرۆشت، تەقییەوە و سێ مەدەنی کوشت کە یەکێکیان ژن بوو، هەروەها نۆ کەسی تریشی بریندار کرد کە ژیانی یەکێکیان لە مەترسیدایە."
سەعدی وتی پۆلیس قوربانییەکانی گواستەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیك و دەستیکردووە گەڕان بە دوای تاوانبارەکاندا.