هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزە تایبەتەکان هەڵدەکوتنە سەر حەشارگەکانی داعش لە نەینەوا

خالید تائی

هێزە تایبەتەکانی سەر بە ئاژانسی دژە تیرۆریزم بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنی تۆفانی راماڵیندا لە باشوری موسڵ، 13 کانونی یەکەم. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی دژە تیرۆریزم]

هێزە تایبەتەکانی سەر بە ئاژانسی دژە تیرۆریزم بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنی تۆفانی راماڵیندا لە باشوری موسڵ، 13 کانونی یەکەم. [خاوەنی وێنە: ئاژانسی دژە تیرۆریزم]

هێزە تایبەتەکانی عێراق دەیان چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا کە حەشارگەکانیانی لە پارێزگای نەینەوا کردە ئامانج، ئاژانسی دژە تیرۆریزم یەکشەممە (13 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

ئاژانسی دژە تیرۆریزم لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە دوای ئۆپەراسیۆنێکی کۆکردنەوەی هەواڵگری، ئەندامانی ئاژانسەکە بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆنی تۆفانی راماڵیندا، هێرشێک کە حەشدارگەکانی داعش دەکاتە ئامانج لە ناوچەی عەین جەحش، باشوری موسڵ.

لەمیانەی شەڕ و پێکدادانێکی دوو رۆژەدا لەنێوان چەکدارانی داعش و هێزەکانی ئاژانسی دژە تیرۆریزمدا، هێزە تایبەتەکە چەکدارە تووندڕەوەکانیان بەرەو ئەشکەت و تونێلەکان راوەدوونا کە پێشتر خۆیانیان تێدا حەشاردابوو، دواتریش هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەکانیان.

فەرماندەی "ناوچەی دیجلە"ی گروپەکە لەنێو ئەو 42 چەکدارەی داعشدا بوو کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژران -- گەورەترین ژمارەی کوژراو لەوکاتەوەی داعش سێ ساڵ پێش ئێستا تێکشکێندرا.

ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتیوانیی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا.

ئاژانسی دژە تیرۆریزم لە بەیاننامەکدا رایگەیاند کە هێزە زەمینییەکان چەک و تەقەمەنییان دۆزیوەتەوە، لەگەڵ بڕێکی زۆر لە دراوی ناوخۆیی و بیانی کە لە ئەشکەوت و تونێلەکاندا دۆزرانەوە.

شارەزایەکی بواری هەواڵگری، فازڵ ئەبو رەغیف دووشەممە بە دیارونای وت ئۆپەراسیۆنەکە پاشماوەکانی داعشی لە "ماڵەکانی خۆیاندا" کردە ئامانج.

وتی ئەو تووندڕەوانەی لە ئۆپەراسیۆنی تۆفانی راماڵیندا کوژران، پێشتر "لە سنووری سوریاوە لە خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا دزەیانکردبوو" و "لەگەڵ سەکردەکانی پێشووی داعشدا لە پەیوەندیدا بوون".

وتی هەوڵیانداوە خۆیان رێکبخەنەوە و ئۆپەراسیۆن ئەنجامبدەن، "بەڵام لە کاتی خۆیدا لەناوبران و پلانەکانیشیان هەڵوەشێندرانەوە".

ئەبو رەغیف وتی ئەو هاوکارییانەی لە چالاکییە هەواڵگرییەکانی شانەی هەڵۆکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ پێشکەشکران بوونە مایەی سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە.

وتیشی لە حەوت مانگی رابردوودا، ئەو زانیاریانەی شانەکە پێشکەشیکردوون یارمەتی هێزە ئەمنییەکانیان داوە لە "کوشتن و دەستگیرکردنی نزیکەی 11,000 تیرۆریست لە سەرانسەری وڵاتەکەدا".

وتی لەنێویاندا، "30 هێرشکەری خۆکوژ هەبوون کە کوژران یان لە کاتی شەڕ و پێکداداندا خۆیان تەقاندەوە، لەگەڵ وێرانکردنی 20 بنکەی گەورەی داعش".

چەند سەرکردەیەکی داعش لە بەغدا دەستگیرکران

ناوبراو وتی هاوکات وەزارەتی ناخۆ یەکشەممە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی گرنگی راگەیاند: دەستگیرکردنی دوو سەرکردەی باڵای داعش، کە بە "ئەبو حاتەم" و "ئەبو عیناد" ناسرابوون، لە گەڕەکی جیهادی بەغدا.

وتی هەردووکیان لە مەفرەزەی بەناو ئەبو لەیس ئەنساریدا کاریانکردووە.

وتیشی دوو سەرکردەکە دانیانناوە بە بەشداریکردن لەو کوشتنانەدا کە لە نەخۆشخانەی جمهوری لە ناوەندی شاری موسڵ ئەنجامدران کاتێک داعش کۆنتڕۆڵی نەینەوای کردبوو.

ئەبو رەغیف وتی دەستگیرکردنەکان "لە بەروارێکی پێشتردا ئەنجامدران، بەڵام بە نهێنی هێڵدرانەوە تا لێکۆڵینەوە لە تیرۆریستەکان بەکۆتاهات و زانیاریی پێویست لەبارەی تاوانەکانیانەوە بەدەستهات".

وتی دوو تووندڕەوەکە لە بەغدا بوون و هاوکاری کردنەوەی شوێنەکانی حەوانەوەی داعشیان کردووە لە پارێزگاکانی دەوروبەر، بەتایبەتی لە ناوچەکانی نێوان کەرکوک و سەڵاحەدین و دیالە.

مەبەستیانبوو چەند سەرکردەیەک دەستنیشانبکەن بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان، بەڵام لەجیاتی ئەوە کەوتنە دەستی هێزە ئەمنییەکانەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500