هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئابوری

بریکارەکانی ئێران لە سوریا دەستدەکەن بە تاڵانی و قاچاخ بۆ مانەوە

فارس عومران

دوو ئەندامی میلیشیای فاتمیونی سەربە ئێران (شیعەی ئەفغانی) لە 25 تشرینی دووەم لە خۆرهەڵاتی سوریا دەبینرێن. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی سەدا شەرقیە وەرگیراوە]

دوو ئەندامی میلیشیای فاتمیونی سەربە ئێران (شیعەی ئەفغانی) لە 25 تشرینی دووەم لە خۆرهەڵاتی سوریا دەبینرێن. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی سەدا شەرقیە وەرگیراوە]

بەهۆی کورتهێنانی پارەوە، میلیشیاکانی هاوپەیمانی ئێران لە سوریا هەوڵی دەستخستنی داهاتی جێگرەوە دەدەن، لەکاتێکدا سەرپەرشتیار و پشتیوانەکەیان، رژێمی ئێران، ململانێ لەگەڵ داڕمانی ئابوری دەکات، رۆژنامەوانان بە دیارونایان وت.

پیاوانی میلیشیا لە سوریا موڵکی تایبەت دەدزن بۆ دەستخستنی پارە کە پێویستیانە بۆ کارکردن، ماڵی خەڵکە ئاوارەکە تاڵاندەکەن لە هەر شتێك کە بەهای فرۆشتنی هەبێت، رۆژنامەوانێکی سوریا، زیاد مونجید بە دیارونای وت.

وتی ئەمجۆرە لە تاڵانی، کە لە سوریا پێیدەوترێت "تەعفیش" ، تەنانەت دەرگا و پەنجەرەی ماڵی خەڵکیش دەگرێتەوە و لە زۆر ناوچەی ژێردەستی میلیشیاکاندا بەربڵاوە.

بۆ نزیکەی دەیەیەك، ئێران ئەو میلیشیانە دەنێرێت کە پێکهاتوون لە خەڵکی عێراقی، لوبنانی، ئەفغانی و پاکستانی بۆ بەرگریکردن لە رژێمی سویا تا راپەڕینی جەماوەری دژی سەرکوتبکات.

کاروانێکی کەتائیب حیزبوڵڵا بەنێو شاری مەیادینی خۆرهەڵاتی دێرەزووردا دەڕوات لە 8 حوزەیران. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی دێرەزوور وەرگیراوە]

کاروانێکی کەتائیب حیزبوڵڵا بەنێو شاری مەیادینی خۆرهەڵاتی دێرەزووردا دەڕوات لە 8 حوزەیران. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی دێرەزوور وەرگیراوە]

مونجید وتی هاتنی میلیشیاکان رانەوەستاوە، بەجۆرێك 30,000 پیاوی میلیشیای سەربە ئێران لەئێستادا لە تەواوی سوریادا بڵاوبوونەتەوە، کە زۆربەیان عێراقین.

وتی بەناوبانگترین میلیشیا عێراقیەکان کە لە سوریا چالاکن، بریتین لە کەتائیب حیزبوڵڵا، عەسائیب ئەهل حەق، حەرەکەت نوجەبا، لیوای سەید شوهەدا، لیوای ئیمام عەلی و بزووتنەوەی ئەبدال، کە زۆربەیان نزیك بە سنووری عێراق جێگیرن.

وتی لیوای زولفەقاریش، کە لە سوریا چالاکە، لەلایەن حەیدەر جەبورییەوە بەڕێوەدەبرێت، کە شەڕی لە حەلەب کردووە و بەرپرسە لە کوشتاری نەبەک لە قەلەمون، کە بووە هۆی مەرگی دەیان مەدەنی.

وتیشی سەرایا خوراسانی پارێزگاریدەکات لە فڕۆکەخانەی دیمەشق و هێزەکانی محەمەد باقر سەدریش لە دیمەشق جێگیرن و ئاماژەیکرد بەوەی زۆر میلیشیای سەربە ئێران لە سوریا هەن.

قاچاخی سنووربڕ

رۆژنامەوان زیاد سنجاری وتی بەهۆی کورتهێنانی بودجەوە لە ئاکامی راستەوخۆی سزاکانی ئەمریکادا بۆسەر ئێران، میلیشیاکانی هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامی هەوڵی بەدەستهێنانی بژێویی خۆیان دەدەن بە دەستخستنی سەرچاوەی داهاتی نوێ.

وتی لەنێو کارە هەرە بە بەرهەمەکانیاندا کردەی قاچاخچێتی بەرفراوانە بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر، چەك و شمەك، ئاژەڵ و بەرهەمە نەوتییەکان بۆ سوریا و لوبنان لەڕێی دەروازەی زەمینیی نافەرمییەوە لەسەر سنووری عێراق-سوریا.

وتی میلیشیا عێراقیەکانی کەتائیب حیزبوڵڵا، عەسائیب ئەهل حەق و حەرەکات نوجەبا سەری رمی زۆرێك لەو کردە نایاساییانەن.

سنجاری وتی داهاتی ئەم چالاکیانە، کە بە ملیۆنان دۆلار دەخەمڵێنرێت، لەم چەند مانگەی دواییدا کەمیکردووە، دوای ئەوەی حکومەتی عێراق کۆنترۆڵی سنوورەکانی تووند کرد و هەموو دەروازە نافەرمیەکانی داخست.

ئاماژەیکرد بەوەی میلیشیا عێراقیەکان موچەی مانگانەیان لە بەشێکی بودجەی عێراقەوە پێدەگات کە تەرخانکراوە بۆ هێزە نائاساییەکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی. هەندێك چەکدار پارەیان لەڕێی ئاڵوگۆڕی بانکیەوە پێدەگات لە عێراقەوە بۆ سوریا.

لە راپۆرتێکی 18 تشرینی دووەمدا، ئەلعەرەبی ئەلجەدید وتەی بەرپرسێکی عێراقی گواستەوە کە دەڵێت بەغدا زیاد لە 3 ملیۆن دۆلاری مانگانەی بەخشیوە بە لایەنە عێراقیەکان لە سوریا.

بەگوێرەی ئەو بەرپرسە عێراقییە، هەر ئەندامێکی میلیشیا نزیکەی 800 دۆلاری مانگانەی پێدەدرێت و دوو بانك تێوەگلاون لە گواستنەوەیدا و دەکرێت رووبەڕووی سزاکانی ئەمریکا ببنەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500