هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

میلیشیاکانی حەشدی شەعبی سەر بە نەجەف پابەندبوونیان بە دەوڵەتەوە دووپاتدەکەنەوە

فارس عومران

میلیشیاکانی حەشدی شەعبی سەر بە نەجەف بەشداریدەکەن لە کۆنفرانسێکدا لە کەربەلا، لە سەرەتاکانی کانونی یەکەمدا. [خاوەنی وێنە: تۆڕی جیهانیی ئەلکەفیل]

میلیشیاکانی حەشدی شەعبی سەر بە نەجەف بەشداریدەکەن لە کۆنفرانسێکدا لە کەربەلا، لە سەرەتاکانی کانونی یەکەمدا. [خاوەنی وێنە: تۆڕی جیهانیی ئەلکەفیل]

میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە مەرجەعی ئایینی لە نەجەف پێنجشەممە (3 کانونی یەکەم) یەکەمین کۆنفرانسی هەماهەنگییان ئەنجامدا، بە ئامانجی کۆنترۆڵکردن و پەراوێزخستنی میلیشیاکانی لایەنگری ئێران.

ئەو بەرپرس و فەرماندە سەربازییانەی بەشدارییانکرد لە کۆنفرانسە سێ ڕۆژیەکەدا، کە لە مەزارگەی عەباس لە کەربەلا رێکخرابوو، گفتوگۆیانکرد لەبارەی کێشە رێکخراوەیی و ئیداریەکانی پەیوەندیدار بە میلیشیاکانەوە.

چوار میلیشیاکەی سەر بە نەجەف -- لیوای ئەنسار مەرجەعیە، لیوای عەلی ئەکبەر، فیرقەی شەڕڤانانی عەباس و فیرقەی شەڕڤانانی ئیمام عەلی -- پابەندبوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ پاسەوانیکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و دامەزراوەکانی.

لایەنگریی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ هێزەکانی عێراق و داوایان لە حکومەتی عێراق کرد پرۆسەی پەیوەندیکردنیان بە ریزەکانی هێزە ئەمنییەکانەوە بە ئەنجام بگەیەنێت.

نوێنەرانی چوار میلیشیای حەشدی شەعبی سەر بە نەجەف بەشداریدەکەن لە ۆرکشۆپێکی کۆنفرانسێکدا لە 3 کانونی یەکەم. [خاوەنی وێنە: تۆڕی جیهانیی ئەلکەفیل]

نوێنەرانی چوار میلیشیای حەشدی شەعبی سەر بە نەجەف بەشداریدەکەن لە ۆرکشۆپێکی کۆنفرانسێکدا لە 3 کانونی یەکەم. [خاوەنی وێنە: تۆڕی جیهانیی ئەلکەفیل]

لە ئازاردا، ئەم میلیشیانە بڕیاریاندا پەیوەندیبکەن بە ریزەکانی هێزەکانی عێراقەوە لە هەنگاوێکدا کە ئاماژەی بۆ ئەوە دەکرد کەلێن و دابەشبوون هەیە لە نێوان ئەوان و یەکەکانی حەشدی شەعبیدا کە لایەنگری ئێرانن و بە گروپە دڵسۆزەکان ناسراون.

حکومەت لە 19 نیسان بڕیاریدا لەڕووی ئیداری و ئۆپەراسیۆنەوە بە فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانیانەوە ببەستێتەوە، لە هەنگاوێکدا کە لە وادەیەکی دواتردا جێبەجێبکرێت.

چالاکوانی سیاسی و سەرۆکی پارتی مواتینون، غەیس تەمیمی بە دیارونای وت کۆنفرانسەکە هەڵگری پەیامێکی روون بوو کە میلیشیاکانی مەرجەعیەت (دەسەڵاتی ئایینی) لایەنگری دەوڵەتی عێراقن.

وتی ئەمە هەوڵێکی نوێیە لەلایەن مەرجەعیەتی نەجەفەوە بۆ دووپاتکردنەوەی جیابوونەوەی یەکەکانیان لەو میلیشیا دڵسۆزانەی فەرمانەکانی سەرکردەی باڵای ئێران عەلی خامەنەیی جێبەجێدەکەن.

وتیشی کۆنفرانسەکە جەختدەکاتەوە لەوەی مەرجەعیەتی نەجەف "کۆتاییهێناوە بە رەوابوونی" ئەو میلیشیانە و دەیەوێت کۆنترۆڵیان بکات و رێگریبکات لە هەر هەوڵێکیان بۆ بەکارهێنانی حەشدی شەعبی بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو چالاکییانەی پشتیوانی لە ئەجەندای ئێران دەکەن.

وتی: "کۆنفرانسەکە وەڵامێکیش بوو بۆ چەندین داواکاری لەلایەن پارتە جیوازەکانەوە بۆ دەسەڵاتی باڵا بۆ دووپاتکردنەوەی پێگەکەی لە رەتکردنەوەی ئەو میلیشیا نەگریسانەی کە دەکوژن و دەڕفێنن و زیان بە ئاسایشی وڵاتەکە دەگەیەنن."

هەروەها وتی مواتینون داوای لە مەرجەعیەتی ئایینی لە نەجەف کردووە بۆ دەرکردنی فەتوایەک لە دژی میلیشاکان، بەهەمانشێوەی 2014 کە فەتوای بۆ جیهادی ئەرکی هاوبەش دەرکرد لەدژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

بەشداربووانی کۆنفرانسەکە پێشنیاریشیانکرد کە رێگریبکرێت لە چەکدارانی حەشدی شەعبی لە بەشداربوون لە چالاکییە سیاسییەکاندا، پەیوەندیی حزبی یان بەشداربوون لە هەڵبژاردنەکاندا، بە پەیڕەوکردنی یاسا و دەستووری عێراق.

ئێران چاوی لەوەیە پشتیوانیبکات لە بەشداربوونی میلیشیاکانی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی حوزەیراندا، بەهەمانشێوەی 2018، بۆئەوەی بەرگێکی سیاسییان پێبدات و بەمەش بتوانن بەردەوامیبدەن بەو چالاکیانەی لە سوودی ئێراندان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500