هه‌واڵه‌كانی عێراق
تاوان و دادپەروەری

گروپەکانی سەر بە ئێران لە پشت هێرشەکانی سەر فرۆشگە ئەلکولیەکانی بەغداوەن

فارس عومران

فرۆشگەیەکی خواردنەوە ئەلکولییەکان لە ناوچەی زەیونە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرشیکرایە سەر، 2 تشرینی دووەم. [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی باچر (سبەی) لە فەیسبوک]

فرۆشگەیەکی خواردنەوە ئەلکولییەکان لە ناوچەی زەیونە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرشیکرایە سەر، 2 تشرینی دووەم. [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی باچر (سبەی) لە فەیسبوک]

شەپۆلێک لە هێرشی مافیائاسا لەم چەند هەفتەیەی دواییدا بۆسەر ئەو فرۆشگانەی بەغدا ئەنجامدراون کە خواردنەوەی ئەلکولی دەفرۆشن، لانیکەم شەشیان لە گەڕەکەکانی ناوەندنی پایتەخت کراونەتە ئامانج.

خوێناویترین رووداو لە 31 تشرینی یەکەم بوو، کاتێک فرۆشگەکانی خواردنەوە ئەلکولیەکان لە گەڕەکی کەڕادە بە تەقەمەنی دەستکرد کرانە ئامانج، ئەمەش کوشتن و برینداربوونی مەدەنیەکان و زیانی ماددی لێکەوتەوە و بووە هۆی هەڵگیرسانی ئاگرێکیش.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی سوپای عێراق، نوسینگەی هێڵی ئاسمانی ئیمارات کە لەو نزیکانەیە، یەکێک بوو لەو شوێنانەی زیانێکی زۆری بەرکەوت.

لە کۆتاییەکانی حوزەیراندا، کاربەڕێکەرێکی باڵای میلیشای کەتایب حیزبوڵای پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە، ئەبو عەلی عەسکەری لە پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا کردنە ئامانجی فرۆشگەی خواردنەوە ئەلکولیەکانی بە رەوا لەقەڵەمدا.

دیمەنی پاش هێرشەکەی ئەو فرۆشگانەی زیانیان بەرکەوتووە، لەنێویاندا فرۆشگەکانی خواردنەوە ئەلکولیەکان، لە هێرشێکی 23 حوزەیراندا لە گەڕەکی کەڕادەی بەغدا، کە بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی خرایەسەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران. [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی ئەلکەڕادە لە فەیسوک]

دیمەنی پاش هێرشەکەی ئەو فرۆشگانەی زیانیان بەرکەوتووە، لەنێویاندا فرۆشگەکانی خواردنەوە ئەلکولیەکان، لە هێرشێکی 23 حوزەیراندا لە گەڕەکی کەڕادەی بەغدا، کە بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی خرایەسەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران. [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی ئەلکەڕادە لە فەیسوک]

زیانبەرکەوتنی فرۆشگەکانی گەڕەکی کەڕادە لە بەغدا دوای تەقینەوەکەی 23 حوزەیران. [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی سەلاحیف لە فەیسبوک]

زیانبەرکەوتنی فرۆشگەکانی گەڕەکی کەڕادە لە بەغدا دوای تەقینەوەکەی 23 حوزەیران. [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی سەلاحیف لە فەیسبوک]

گروپێک کە ناویان لەخۆیان ناوە ئەهل قورا (خەڵکی گوند) بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی زۆربەی هێرشەکانی ئەمدواییەیان لە چەند بەیاننامەیەکدا راگەیاند کە لەسەر ئینتەرنێت پۆستکراون.

شرۆڤەکاران وتیان ئەم گروپە تەنیا یەکێک لە چەندین میلیشیای هاوشێوەی سەر بە کەتایب حیزبوڵایە، لەنێویاندا عوسبەت سائیرین، ئەسحاب ئەلکەهف و روبعوڵڵا.

پێکەوە، ئەو گروپانە ئامانجیان پشێوینانەوە و لاوازکردنی دەزگا ئەمنیەکانە.

رۆژنامەوان زیاد شەنگالی بە دیارونای وت: "ئەو گروپانەی لەپشت هێرشی فرۆشگەکانی خواردنەوە ئەلکولیەکانن هەمان ئەو گروپانەن کە هەوڵی زیانگەیاندن بە ئاسایشی عێراق دەدەن لەڕێی هاویشتنی موشەکەوە بۆسەر ئەرکە دیپلۆماسیەکان لە ناوچەی سەوز."

وتی هەر ئەوانەن کە ئەو چالاکوانانە تیرۆردەکەن کە بەشداری لە خۆپێشاندانەکاندا دەکەن و هەر ئەوانەشن کە هێرشدەکەنە سەر رۆژنامەوانان و ئاگر لە بینای کەناڵەکانی تەلەفزیۆنیەکان بەردەدەن.

پارە ئامانجە راستەقینەکەیە

شەنگالی هێرشەکانی لەقەڵەمدا بەوەی بەشێکن لە هەڵمەتێکی دوژمنکارانە لەلایەن ئەو گروپانەوە کە ئامانجیانە کۆمەڵگەی عێراقی ناسەقامگیر بکەن و هەڕەشە لە دامەزراوەکانی دەوڵەت بکەن و بیانترسێنن و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە ئەو هێرشانە بە ئامانجی دەستکەوتنی پارە ئەنجامدراون.

وتی: "هێرشەکانی سەر فرۆشگەکانی خواردنەوە ئەلکولیەکان وەک کردەوەیەکی تووندڕەوانە لەلایەن میلیشیاکانەوە لێکنەدراونەتەوە، کە لە قەدەغەیەکی ئایینی بۆ خواردنەوەی ئەلکولی سەرچاوەی گرتبێت، بەڵکو بەمەبەستی سەندنی پارەیە لە خاوەندوکانەکان."

شەنگالی وتی: "ئەوانەشی کە رەتیدەکەنەوە پارە بدەن هەڕەشەی تەقاندنەوەی دوکانەکانیان لێدەکرێت."

هەروەها وتی ئەو میلیشیانە کۆنتڕۆڵی فرۆشگەکانی خواردنەوە ئەلکولیەکان دەکەن، هەندێکیان لەڕێی بریکار و نێوندگیرەوە، هەروەها یانە شەوانەکان و باڕ و گازینۆکان.

وتیشی لە ئابی 2019، هێزەکانی عێراق حاجی حەمزە شەممەرییان دەستگیرکرد و تۆمەتباریانکرد بە بەڕێوەبردنی تۆڕێکی گەورەی چالاکی نایاسایی پەیوەندیدار بە قومارکردن و لەشفرۆشی و بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکانەوە.

شەممەری پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ میلیشیاکانی سەر بە ئێران هەیە وەک عەسایب ئەهل حەق و گوماندەکرێت بە نایاسایی پارەی بۆ بەڕێکردبن.

زۆربەی خاوەنەکانی فرۆشگەکانی خواردنەوە ئەلکولیەکانی بەغدا مۆڵەتی فەرمیی کارکردنیان هەیە، بەڵام بەداخەوە ئەمە نایانپارێزێت لەوەی نەکرێنە ئامانج.

خاوەنی فرۆشگەیەک لە بەغدا، کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە دیارونای وت ناچارکراوە لانیکەم 500 دۆلار لە رۆژێکدا بدات بە چەکداران وەک "پارەی پارێزگاری"، لەکاتێکدا خاوەنی فرۆشگە گەورەکان ناچارکراون پارەی زیاتر بدەن.

وتی: "ئێمە ناچارکراوین ئەم پارەیە بدەین لە بەرامبەر ژیانماندا. بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە بەتەواوی سەلامەتین لەدەست ئەو میلیشیانە."

'بەزۆر پارەسەندن دەبێت بوەستێنرێت'

دوای شەپۆلە تووندوتیژییەکەی ئەمدواییە، وەزارەتی ناوخۆ رێوشوێنەکانی پاراستنی فرۆشگەکانی خواردنەوە ئەلکولیەکان و یانە شەوانەکانی چڕکردەوە، بە جێگیرکردنی دەورەییە و دانانی بنکەی پاسەوانی لە نزیک ئەو شوێنانە.

بەگوێرەی لێکۆڵەری ئەمنی و سیاسی، غانم عەبد، میلیشیاکان لە رووبەڕووبوونەوەی بەرپرسانی ئەمنی و یاسا ناوەستن.

بە دیارونای وت کە بەردەوامدەبن لە داگیرکردنی موڵکوماڵی خەڵک و هەڕەشەکردن لە ژیان و بەرژەوەندیەکانیان و بەرگرتن بە هەر هەوڵێکی ئەمنی لە دژیان.

وتی دەبێت رێگرییان لێبکرێت و ئەو بەزۆر پارە سەندنە بەرفراوانەش -- کە بازارگانان و خاوەنکار و وەبەرهێنەرانی کردۆتە ئامانج، لەگەڵ فرۆشگەکانی خواردنەوە ئەلکولیەکان و باڕەکان -- پێویستە بوەستێنرێت.

وتی جگە لە بەزۆر پارەسەندن، ئەو گروپانە بەشداربوون لە قاچاخچێتیی نەوت و سەرچاوەکانی دیکەی دەوڵەت، وەک مامەڵەکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و چەکەوەو قۆرخکردنی بازاڕی دراوە بیانییەکان.

زۆربەی ئەو داهاتەی دەستیاندەکەوێت بۆ پشتیوانیکردنی ئابوریی ئێرانە، کە فشارێکی زۆری لەسەرە بەهۆی سزاکانەوە، هەروەها بۆ بریکارەکانی سوپای پاسداران لە سوریا و لوبنان و یەمەن.

عەبد وتی ئەم چالاکییە نایاساییانە بوونەتە بار بەسەر ئابوریی عێراقەوە و بوونەتە هۆی کەڵەکەبوونی قەرزێکی زۆر و لاوازکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، لەگەڵ زیادبوونی رێژەی هەژاری و بێکاری.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500