هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

فەرماندەی پاسداران موسلیم شەهدان کوژرا لە سنووری سوریا و عێراق

فارس عومران

موسلیم شەهدان، فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران، کوژرا لە هێرشێکی درۆندا نزیک بە سنووری سوریا و عێراق لە 29 تشرینی دووەم. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

موسلیم شەهدان، فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران، کوژرا لە هێرشێکی درۆندا نزیک بە سنووری سوریا و عێراق لە 29 تشرینی دووەم. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە]

سەرچاوەیەکی سەربازیی سوریا بۆ دیارونای پشتڕاستکردەوە کە موسلیم شەهدان یەکشەممە (29 تشرینی دووەم) لەسەر سنووری عێراق و سوریا کوژرا، کە فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بوو.

کوشتنەکەی تەنها دوو رۆژ بوو دوای تیرۆرکردنی زانای ئەتۆمی باڵای ئێران، موحسین فەخریزادە، لە ئێران.

سەرۆکی نوسینگەی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی سیاسیی پارێزگای حەسەکە لە سوریا، موقەدەم هیشام مستەفا وتی: "درۆنێکی نەناسراو ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج کە موسلیم شەهدانی تێدابوو، خۆی و سێ سەرنشینی تری دەستبەجێ کوشت."

وتی ئۆپەراسیۆنەکە لەناو سنووری سوریادا ئەنجامدرا، لەکاتێکدا کاروانەکەیان بە خاڵی پەڕینەوەی قائیم و ئەلبوکەمالدا تێدەپەڕی، کە لە عێراقەوە هاتبوون.

ئەندامانی میلیشیای فاتمیونی سەر بە ئێران دەبینرێن لە شارۆچکەی ئەلبوکەمال لە سوریا، نزیک بە سنووری عێراق، لە 20 نیسان. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی دێرەزوور 24 وەرگیراوە]

ئەندامانی میلیشیای فاتمیونی سەر بە ئێران دەبینرێن لە شارۆچکەی ئەلبوکەمال لە سوریا، نزیک بە سنووری عێراق، لە 20 نیسان. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی دێرەزوور 24 وەرگیراوە]

وتیشی سەرنج خرایە سەر شەهدان، کە فەرماندەیەکی باڵا بوو لە سوپای پاسداراندا، دوای ئەوەی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران قاسم سولەیمانی لە هێرشێکی ئەمریکادا لە عێراق کوژرا لە کانونی دووەم.

مستەفا وتی شەهدان بەرپرس بوو لە سەرپەرشتیکردنی میلیشیاکانی سەر بە ئێران کە لە خۆرئاوای سوریا جێگیرکراون، لە باشوری روباری فورات.

لەوانە میلیشیا عێراقیەکانی وەک کەتائیب حزبوڵا، حەرەکەت نوجەبا و لیوای حەیدەریون؛ هێزەکانی حزبوڵای لوبنانی؛ هەروەها لیواکانی زەینەبیون و فاتمیون، کە یەکەمیان بەکرێگیراوانی پاکستانی و دووەمیان ئەفغانی لەخۆدەگرن.

وتی شەهدان "راستەوخۆ بەرپرس بوو لە چالاکییە تێرۆریستییەکانی میلیشیاکان،" لەنێویاندا کوشتن و دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدانی دانیشتوانی ناوچەکان، هەروەها هەوڵدان بۆ هێنانە ئارای گۆڕانی دیمۆگرافی.

مستەفا وتی کوشتنی شەهدان "گورزێکی تووند" دەوەشێنێت لە ئێران، بەتایبەتی کە ئۆپەراسیۆنەکە تەنها دوو رۆژ روویدا لە تیرۆرکردنی فەخریزادە لە تاران.

وتیشی: "تیرۆرکردنی شەهدان سەرلەشێوان و نیگەرانییەکی زۆری ئەمنیی هێناوەتە ئاراوە لە ریزەکانی ئەو میلیشیانەدا کە بەدرێژایی سنووری عێراق و لە دێرەزوور و شامییە و مەیادین جێگیرکراون تا دەگاتە پایتەختی (سوریا) دیمەشق."

هەروەها وتی شێوازی کاری میلیشیاکان لەسەروبەری هەر هێرشێکدا پەنابردنە بۆ جێگۆڕکێ و تووندکردنەوەی ئەمنییەت لەو بنکانەی لێی جێگیرکراون، بە هەڵکەندنی خەندەق و پتەوکردنی بەربەستەکان بۆ خۆئامادەکردن بۆ هێرشی نوێ.

مستەفا وتی: "بەڵام ئەوە نایانپارێزێت لەوەی دیسان بۆردومان بکرێن."

نکوڵیکردنی ئێران و حەشدی شەعبی

بنکەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکانی سەر سنووری عێراق و سوریا زۆر جاران دەکرێنە ئامانج لەڕێی فڕۆکەی نەناسراوەوە، کە لە جبەخانەکان و ئۆتۆمبیل و چەکداران دەدەن.

سەرچاوەکان بە عەرەبییەی سەربەخۆیان وت گوێیان لە تەقینەوەیەک بووە نزیکی خاڵی پەڕینەوەی قائیم لەنێو خاکی سوریادا رۆژی یەکشەممە، لە بەناو "راڕەوە ئەمینەکان" کە زۆرجاران لەلایەن کەتائیب حزبوڵا و میلیشیاکانی ترەوە بەکاردەهێنرێن بۆ جوڵە لەنێوان عێراق و سوریادا.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران نکوڵیکرد لە کوشتنەکەی شەهدان و وتەبێژی وەزارەتەکە، سەعید خەتیبزادە، وتی وەزارەت "هیچ راپۆرتێکی پێنەگەیشتووە دەربارەی ئەو هێرشە".

وتی بەڵام پرسیارەکان دەرباری ئەو بابەتە ئاراستەی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەکرێت.

میدیاکانی ئێران و زۆربەی میدیا فارسی زمانەکانی دەرەوەی وڵاتیش باسیان لەو بابەتە نەکردوە.

هەروەها فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار، قاسم موسڵح، نکوڵیکرد لە هێرشەکە.

بەڵام سەرچاوەیەکی حەشدی شەعبی بە سۆمەرییە نیوزی وت حەشدی شەعبی "کاریان بەوە نییە" ئەو هەواڵ و رووداوە سەربازیانە بگوێزنەوە کە لەدەرەوەی کاروبارەکانی عێراقدان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500