هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

حکومەتی عێراق هەوڵی سنووردارکردنی نفوزی سوپای پاسداران دەدات

فارس عومران

گروپەکانی سەربە ئێران، وەك حەرەکەت نوجەبا، تۆمەتباردەکرێن بە تێوەگلان لە کێشانەوەی پارە و کردەی قاچاخچێتی کە زیان بە خەڵكی عێراق دەگەیەنن. [حەسەن گەڵاوێ/دیارونا]

گروپەکانی سەربە ئێران، وەك حەرەکەت نوجەبا، تۆمەتباردەکرێن بە تێوەگلان لە کێشانەوەی پارە و کردەی قاچاخچێتی کە زیان بە خەڵكی عێراق دەگەیەنن. [حەسەن گەڵاوێ/دیارونا]

حکومەتی عێراق هەنگاوی چالاکی ناوە بۆ سنووردارکردنی نفوزی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، شیکاروانان بە دیارونایان وت.

وتیان ئەمە لە وەڵامی ستراتیژی سوپای پاسداراندایە بۆ عێراق، کە لەسەر بنەمای هەوڵدانە بۆ لاوازکردنی وڵاتەکە لەڕێی کردەکانی کەتائیب حیزبوڵڵا و میلیشیا بەردەستەکانی دیکەوە، لەنێویاندا رێکخراوی بەدر و عەسائیب ئەهل حەق.

لاوازکردنی عێراق دڵنیایی دەدات لەوەی کە نەتوانێت رۆڵی خۆی وەك هێزێکی سەقامگیرکەر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا بپارێزێت.

رژێمی ئێران سیاسەتی دروستکردن و پشتیوانیکردنی میلیشیاکانی بە پارە و چەك پیادەکردووە تا بەرژەوەندی و کارنامەی ناوچەیی خۆی بپارێزێت، شیکاروانی سیاسی ئەحمەد شەوقی بە دیارونای وت.

ئەمە زیان لە ئاسایش و ئابوریی عێراق دەدات.

وتی بریکارەکانی سوپای پاسداران زیان لە ئابوریی عێراق دەدەن چونکە لە چالاکییە زیانبەخشەکانەوە تێوەگلاون، وەك هەوڵدان بۆ پاراستنی بەرپرسانی گەندەڵ لە لێکۆڵینەوەی یاسایی و تێوەگلان لە پارەکێشانەوە.

شەوقی میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسدارانی تۆمەتبارکرد بە قاچاخبردنی شمەك، دەرمان و چەك بۆ نێو وڵاتەکە، لە ئێرانەوە، تا "ئابوری و دراوی ئێرانی رزگاربکات لە داڕوخان لەکاتێکدا سزاکانی ئێران لە چوارچێوەی هەڵمەتی فشاری باڵادا دەیخنکێنێت".

وتی لەڕێی کەتائیب حیزبوڵڵاوە، سوپای پاسداران لە بایەختی سەروەری و ئاسایشی عێراقی کەمکردۆتەوە بە هێرشەکانی لە عێراقدا، لەنێویاندا ئەوانەی دەکرێنە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا.

وتیشی: "ئەوەی ئێران نایەوێت دەرکەوتنی عێراقێکی بەهێز و خۆشگوزەرانە کە مۆدێلێکی دانسقە بێت لە ناوچەکە. ئەمە زیان لە بەرژەوەندی و ئامانجەکانی ئێران دەدات، کە ئامانجی لاوازکردنی وڵاتانی دراوسێ و راکێشانی ناوچەکەیە بۆ نێو پێکدادان تا زاڵبێت بەسەر سەرچاوەکانیان و پرۆسەی دروستکردنی بڕیاردانیاندا."

عێراقیەکان هۆشیارن بە رۆڵی میلیشیاکان

شیکاروانی سیاسی عادل ئەشرام بە دیارونای وت عێراقیەکان باش ئاگادارن لە رۆڵی کەتائیب حیزبوڵڵا و میلیشیاکانی دیکەی سەربە سوپای پاسداران.

وتی ئەمە روون بوو لە دروشمەکانی کاتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا کە رەتکردنەوەی جەماوەری عێراقیان دەردەبڕی بۆ نفوزی سوپای پاسداران.

ئەشرام وتی رژێمی ئێران هەڕەشەیەکە بۆ عێراق و ناوچەکە بەگشتی بەهۆی چالاکیە تێکدەرەکانیەوە کە لەڕێیانەوە هەوڵی پێشخستنی کارنامەی خواستە فراوانخوازییەکانی دەدات.

داوای لە بەرپرسانی عێراق کرد کۆتایی بە دەستێوەردانی ئێران بهێنن و وتی کۆماری ئیسلامی "هەوڵی دروستکردنی رووبەڕووبوونەوە دەرەکیەکان دەدات بۆ پاراستنی خۆی و دەسەڵاتی، میلیشیاکانیش ئامرازی ئەنجامدانی ئەم کارەن".

لەم چەند مانگەی دواییدا، حکومەتی عێراق هەوڵی سنووردارکردنی چالاکیەکانی میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسدارانی داوە لەڕێی هەڵکوتانەسەر کردەوە گەندەڵەکانیان، چاودێریکردنی دەروازە سنووریەکان و هەوڵدان بۆ نەهێشتنی کاریگەریی میلیشیاکان لەسەر دەزگا دەوڵەتیەکان.

پسپۆڕی سەربازی، جەلیل خەڵەف شوەیل بە دیارونای وت: "کاربەدەستانی عێراق هەوڵدەدەن چەك تەنیا لای هێزەکانی عێراق بێت و گروپە یاخیەکان سنووردار بکەن و بەر بە هەوڵەکانیان بگرن بۆ دروستکردنی پشێوی و دووبەرەکی."

وتی عێراقیەکان لەگەڵ حکومەتدان و تووڕەن لە پیاوانی میلیشیا و کردەوەکانیان، کە وەك زیانبەخش بۆ ئاشتیی مەدەنی دەیانبینن.

سوپای عێراق هێزی سەرەکییە دژی "گروپە یاخیەکان کە هەوڵی تێکشكاندنی ئەو هەوڵانە دەدەن کە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ عێراقیەکان دەستەبەر دەکەن".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500