هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

عێراق ئامرازی زیاتر بۆ پۆلیسی نەینەوا دابیندەکات

خالید تائی

هێزەکانی پۆلیسی تایبەتی نەینەوا بەدوای پاشماوەکانی داعشدا دەگەڕێن لە باشوری موسڵ لە 16 نیسان. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی نەینەوا]

هێزەکانی پۆلیسی تایبەتی نەینەوا بەدوای پاشماوەکانی داعشدا دەگەڕێن لە باشوری موسڵ لە 16 نیسان. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی نەینەوا]

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئۆتۆمبیل و ئامێری دۆزینەوەی بۆمب دەداتە پۆلیسی نەینەوا بۆ برەودان بە ئاسایشی پارێزگاکە دژی هەڕەشەکانی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)، بەرپرسێك بە دیارونای وت.

پەرلەمانتارێکی عێراق بۆ نەینەوا، ئەحمەد عەبدوڵا جەبوری سێشەممە (24 تشرینی دووەم) لەگەڵ وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمی کۆبووەوە بۆ تاووتوێکردنی دۆخی ئەمنی لە پارێزگاکە.

بە دیارونای وت لەکاتی کۆبوونەوەکەدا، غانمی جەختیکردەوە لە گرنگی پشتیوانیکردنی هێزەکانی پۆلیس بە ئامێر تا بتوانن باشتر کارەکانی خۆیان جێبەجێبکەن بۆ پاراستنی هاوڵاتیان دژی هەڕەشەکانی تیرۆریزم.

وتی: "غانمی فەرمانی داوە بە دابینکردنی 100 ئۆتۆمبیلی تایبەتمەند [بۆ پۆلیسی نەینەوا] و دوو ئامێری دۆزینەوەی بۆمب تا لە بازگە سەرەکیەکانی شاری موسڵ جێگیربکرێن."

هێزەکانی پۆلیسی نەینەوا سێ ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد لە 22 تشرینی دووەم، کە یەکێکیان لەم وێنەیەدا دیارە. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی نەینەوا]

هێزەکانی پۆلیسی نەینەوا سێ ئەندامی داعشیان دەستگیرکرد لە 22 تشرینی دووەم، کە یەکێکیان لەم وێنەیەدا دیارە. [خاوەنی وێنە: پۆلیسی نەینەوا]

وەزیرەکە بە جەبوری وت پلانی سەردانکردنی موسڵی هەیە بەمزوانە بۆ پشکنینی دۆخی ئاسایش لەوێ.

جەبوری وتی دۆخی ئەمنی لە پارێزگاکە سەقامگیربووە لەوکاتەوەی داعش دەرکراوە لە 2017.

وتی لەکاتێکدا پارێزگای سەلاحەدین و ئەنبار و کەرکوك بەمدواییانە بەرزبوونەوەی هێرشی تیرۆریستییان بەخۆوەبینیوە، نەینەوا ئەزمونی چەند دزەکردنێکی کەمی ئەمنیی کردووە.

وتی ئەمە دەکرێت بەهۆی "کاری نایاب"ی هێزە ئەمنیەکانەوە بێت لە بەدووکەوتنی پاشماوەکانی داعش، لێدان لە حەشارگەکانیان و تووندکردنەوەی کۆنترۆڵ بەسەر پارێزگاکەوە.

پۆلیسی نەینەوا لە دەستپێکی تشرینی دوومەوە 20 پاشماوەی داعشی دەستگیرکردووە، زۆربەیان ئەندامی پێشووی بەناو "دیوان جوند" و "کەمپە گشتیەکان"ی گروپەکەن.

هەروەها چەکدارانی پێشتری داعشی "فیرقەی فورقان"یان تێدایە کە ئەرکی پاراستنی ناوچەکانی خۆرئاوای نەینەوایان پێدرابوو، بەگوێرەی فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا.

لەنێویاندا ئەبو تەبەروك، چەکدارێکی کەمپە تایبەتەکانی داعش و چەکدارێکی دیکە هەن کە سەر بە لیوای ئەبو موسعەب زەرقاوی بوو، لەگەڵ ئەوانیدی کە کاریان بۆ حسبە (پۆلیسی ئایینی) گروپەکە کردبوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500