هه‌واڵه‌كانی عێراق
تاوان و دادپەروەری

سزاکانی ئەمریکا کاریگەری لەسەر کەرتی نەوت دادەنێن و رژێمەکەی ئەسەد لاوازدەکەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

لیوا غەسان جەودەت ئیسماعیل لە سوریا، کە لەم وێنە بێ رێکەوتەدا دانراوە، لەلایەن ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێنرا بەهۆی تێوەگلانیەوە لە تووندوتیژی دژی مەدەنیەکانی سوریا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

لیوا غەسان جەودەت ئیسماعیل لە سوریا، کە لەم وێنە بێ رێکەوتەدا دانراوە، لەلایەن ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێنرا بەهۆی تێوەگلانیەوە لە تووندوتیژی دژی مەدەنیەکانی سوریا. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

ئەو پسپۆڕانەی سوریا کە قسەیان لەگەڵ دیارونا کرد وتیان سزا نوێکان کە لەم مانگەدا بەسەر ئەو کیان و کەسانەدا سەپێنران کە لەگەڵ سەرۆکی رژێمی سوریا بەشار ئەسەد مامەڵەدەکەن، گورزێکی کوشندەیان داوە لە رژێم و هاوبەشەکانی.

سزاکان کاریگەری دادەنێن لەسەر کەرتی نەوت و یاسادانەران و ئەفسەرانی هەواڵگری و مەبەستیانە فشاری سەر ئەسەد بهێڵنەوە سەرەڕای بردنەوەکانی لە شەڕدا. داهاتی نەوت رژێمی ئەسەدی هێشتۆتەوە سەرەڕای ئەو گەمارۆیەی لەسەرێتی.

وەزارەتی دارایی ئەمریکا لە 9 تشرینی دووەم بڕێکی نوێ لە سزای سەپاند لەژێر یاسای قەیسەر بۆ پاراستنی مەدەنییەکانی سوریا بەسەر 11 کیاندا کە لەنێوان سوریا و لوبناندا کاردەکەن لەگەڵ هەشت کەس، لەنێویاندا دوو لوبنانی.

کەسە بەئامانجکراوەکان کەسانی چالاك لە کەرتی تایبەت و کەرتی نەوتیان تێدایە، لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی کە پێشتر لە کردەی تووندوتیژی دژی مەدەنیەکانی سوریا تێوەگلاون.

پاڵاوگەی بانیاس لەلایەن رژێمی سوریاوە بەکاردەهێنرێت بۆ پاراستن و دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکان لەکاتێکدا کۆمپانیاکانی نەوت بە سەرچاوەیەکی سەرەکی مانەوەی رژێم دادەنرێن. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

پاڵاوگەی بانیاس لەلایەن رژێمی سوریاوە بەکاردەهێنرێت بۆ پاراستن و دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکان لەکاتێکدا کۆمپانیاکانی نەوت بە سەرچاوەیەکی سەرەکی مانەوەی رژێم دادەنرێن. [وێنەکە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە]

یاسای قەیسەر، کە لە حوزەیراندا کەوتە گەڕ، بەر بە هەر کۆمەکێکی بنیاتنانەوەی ئەمریکا دەگرێت و فشار لەسەر ئەسەد دەهێڵێتەوە و داوای بەرپرسیارڕاگرتنی دەکات، ئەگەرچی دەستی گرتۆتەوە بەسەر زۆربەی سوریادا لە شەڕە کوشندە نۆ ساڵییەکەدا.

سزاکان 'تۆڵەکردنەوەن'

چالاکوانێکی سوریا، محەمەد بەیك بە دیارونای وت زۆربەی سورییەکان دڵخۆشن بە سزاکان بە خەڵکی ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشقیشەوە، بەتایبەتی لە دوما، وەك جۆرێک لە تۆڵەکردنەوە و داننان بە مەینەتیەکانیاندا دەیبینن.

وتی: "جێکردنەوەی بەرپرسانی سەربازیی بەرپرس لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا لە لیستی سزاکاندا دڵنیایی دەدات بە زۆربەی خەڵکی سوریا."

وتیشی هەواڵی سزا سەپێنراوەکان بەسەر خاوەنکار حوسام قاترجیدا، پەرلەمانتارێکی حەلەب، پێشوازییان لێدەکرێت. قاترجی و خێزانەکەی و کۆمپانیاکەی بۆ ماوەی چەند ساڵێك بازرگانی نەوت و گەنمیان لەگەڵ رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا کردووە.

بەیك وتی ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی رژێمی ئەسەد کار لەگەڵ گروپە تیرۆریستیەکان دەکات و داهاتێکی سەقامگیریان دەداتێ سەرەڕای دروشمەکانی لە شەڕی دژی تیرۆریزمدا.

ئابوریناسی سوری، مەحمود مستەفا وتی سزا نوێکان بە زۆر کاریگەر دادەنرێن چونکە کارتی نەوت دەکەنە ئامانج، یەکێك لەو کەرتە کەمانەی ماون کە داهاتیان رێدەدات بە رژێمی سوریا بەردەوامبێت لە شەڕی دژی خەڵکەکەیدا.

بە دیارونای وت ئەو راستییەی کە کەسە لوبنانیەکان لەسەر لیستی کەسانی سزا دراون، هاریکاریی رژێم دەردەخات لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنانی تا خۆی لە سزاکان لابدات.

مستەفا وتی: "ئەم سزایانە رێگردەبن لەوەی رژێمی سوریا کوشتاری زیاتر دژی مەدەنیەکان ئەنجامبدات و ئەوانەی بەرپرسن لەو تاوانانە بە بەرپرس رادەگیرێن."

وتیشی ئەمە بەتایبەتی راستە لەبەرئەوەی ژمارەیەك لەوانەی سزادراون پێگەی سەربازییان هەیە. لەنێو ئەوانەدا سەقر روستەم هەیە، یەکێك لە بەناوبانگترین سەرکردەکانی هێزەکانی بەرگری نیشتمانی، "کە بەرپرسە لە ئەنجامدانی قێزەونترین تاوانەکان دژی مەدەنیەکانی سوریا".

پەسەندکردنی چارەسەری سیاسی بۆ شەڕ

توێژەری ناوەندی شەرق بۆ توێژینەوە ناوچەیی و ستراتیژییەکان، سامی غەیت بە دیارونای وت ئەو سزایانەی سەپێنراون بەسەر ئەوانەدا کە لەگەڵ رژێمی سوریا مامەڵەدەکەن، کاریگەرییەکی بەرچاویان دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە کردە سەربازییەکان، کە بە پشتیوانیی روسیا و ئێران ئەنجامدەدرێن.

وتی: "سزای تووندی زیاتر دژی رژێم دواجار ناچاری دەکات چارەسەری سیاسی پەسەندبکات بۆ قەیرانەکە بەجۆرێك لە بەرژەوەندیی خەڵکی سوریا بێت."

وتیشی لاوازکردنی بازرگانی لە کەرتی نەوتدا سەردەکێشێت بۆ لاوازکردنی سیستمی فەرمانڕەوایی بەگشتی. ئەم سزایانە بەربەست دادەنێن بۆ پرۆژەکانی بنیاتنانەوە کە رژێمەکانی سوریا و روسیا و ئێران چاویان لەسەری بوو، بە کەمکردنەوەی پشتیوانی دارایی.

ئێران و روسیا پێگەی خۆیان لە سوریا بەهێزکردووە لەم چەند ساڵەی دواییدا و پارە بە چالاکی بنیاتنانەوە لە ناوچە ستراتیژییەکان پەیدادەکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500