هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

عێراق 'بەڕێوبەری ئیداری' داعش دەستگیردەکات لە فڕۆکەخانەی بەغدا

دیارونا و ئاژانسی فرانس پرێس

هێزەکانی ئاژانسی دژە تیرۆر بەناو بەڕێوبەری ئیداریی داعشیان دەستگیرکرد، کە بە ئەبو نەبا ناسراوە، لە تشرینی یەکەم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا. [وێنەکە لە تویتەری وتەبێژی سوپای عێراق یەحیا رەسوڵ وەرگیراوە]

هێزەکانی ئاژانسی دژە تیرۆر بەناو بەڕێوبەری ئیداریی داعشیان دەستگیرکرد، کە بە ئەبو نەبا ناسراوە، لە تشرینی یەکەم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا. [وێنەکە لە تویتەری وتەبێژی سوپای عێراق یەحیا رەسوڵ وەرگیراوە]

ئاژانسی دژە تیرۆریزم دووشەممە (23 تشرینی دووەم) رایگەیاند کە بەناو بەڕێوبەری ئیداریی "دەوڵەتی ئیسلامی" داعشی دەستگیرکردووە دوای گەیشتنی لە فڕۆکەخانەی بەغدا.

وتەبێژی ئاژانسی دژە تیرۆریزم، سەباح نوعمان وتی پیاوەکە، کە بە "ئەبو نەبا" ناسراوە، لە تشرینی یەکەم دەستگیرکرا لەکاتێکدا "خەریکی گرتنی تاکسی بوو، دوای دابەزینی لە بەغدا".

نوعمان ئەبو نەبای بە "ئامانجێکی گەورە" لەقەڵەمدا و وتی پشتیوانیی دارایی بۆ داعش پەیداکردووە، کۆبوونەوەی بۆ رێکخستوون و نامەی لەنێوان چەکدارانی داعشدا گواستۆتەوە.

وتەبێژەکە وتی ئەبو نەبا لە 2003وە کەوتۆتە سەر رێی تووندڕەوی "لەگەڵ قاعیدە، پێشئەوەی بچێتە ریزەکانی چەندین گروپی جیاوازەوە کە دواجار سەریانکێشا بۆ داعش".

ئاژانسی دژە تیرۆریزمی عێراق لە 23 تشرینی دووەم رایانگەیاند کە بەڕێوبەری ئیداریی داعشی دەستگیرکردووە لە کاتی گەیشتنیدا لە فڕۆکەخانەی بەغدا، کە لەم وێنە ئەرشیفییەدا دەردەکەوێت لە 23 تەمموز. [ئەحمەد روبەیعی\ئاژانسی فرانس پرێس]

ئاژانسی دژە تیرۆریزمی عێراق لە 23 تشرینی دووەم رایانگەیاند کە بەڕێوبەری ئیداریی داعشی دەستگیرکردووە لە کاتی گەیشتنیدا لە فڕۆکەخانەی بەغدا، کە لەم وێنە ئەرشیفییەدا دەردەکەوێت لە 23 تەمموز. [ئەحمەد روبەیعی\ئاژانسی فرانس پرێس]

بەڵام نوعمان رەتیکردەوە ناوی راستەقینەی ئەبو نەبا ئاشکرابکات، لەکوێوە هاتبوو، چۆن توانیبووی خاڵەکانی پشکنینی فڕۆکەخانە ببڕێت پێشئەوەی دەستگیربکرێت.

لە پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کە دەستگیرکردنەی تێدا راگەیاندراوە، وتەبێژی سوپای عێراق یەحیا رەسوڵ ئاماژەیکرد بە ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکەی ئاژانسی دژە تیرۆریزم بۆ "چاودێرییە بەردەوامەکەیان و کارە مەیدانییەکانیان".

وتی ئۆپەراسیۆنەکە یەکەمین ئۆپەراسیۆنی لەمجۆرە بوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و "زۆر بە نهێنی و سەرکەوتنێکی بێوێنەوە ئەنجامدرا".

رەسوڵ وتی بەشی هەواڵگریی ئاژانسی دژە تیرۆریزم "بەووریایی بەدووی" ئەبو نەبا کەوتن لەکاتێکدا لە وڵاتێکەوە گەشتیکردبوو تا گەیشتە عێراق، بێئەوەی ناوی وڵاتەکە بهێنێت.

وتی ئەبو نەبا ئەرکی رێکخستنی شانەکانی داعشی پێدرابوو کە چەندین کردەوەی جیاوازیان لە پارێزگای بەغدا ئەنجامدەدا، هەروەها پلانی هەبوو لەگەڵ گەشتنیدا کۆبوونەوەیەک بۆ سەرکردەکانی داعش رێکبخات لە ناوچەکانی دەوروبەری بەغدا.

لەژێر چاودێرییەکی عێراقیدا

لە 2014، داعش دەستیگرت بەسەر سێ یەکی خاکی عێراقدا، کە سەربازانی نێوخۆیی بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە کۆتاییەکانی 2017 کۆنتڕۆڵیان کردەوە. لە 2019، داعش دواهەمین ناوچەی ژێردەسەڵاتی لە سوریای دراوسێ لەدەستدا.

شانە نوستووەکانی داعش بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی هێرشی لێدە و ڕاکە، یەکێک لەو هێرشانە لە باکوری بەغدا شەممەی رابردوو، بووە هۆی کوشتنی شەش ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و چوار مەدەنی.

بەرپرسە عێراقی و خۆرئاواییەکان دەڵێن ئەو شانانە هەروەها بەردەوامبوون لە گواستنەوەی پارە و ئەندامان لە ناوچە عێراقییەکاندا.

نوعمان وتی: "ئەبو نەبا لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵ ئەندامە ماوەکانی داعش لە عێراق و بۆ ماوەیەکی درێژ چاودێری گفتوگۆکانیانمان کردووە."

لە دەستگیرکردنیەوە، ئەبو نەبا لە عێراق دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

نوعمان وتی بەگوێرەی یاسای دژە تیرۆریزمی عێراق دادگایی دەکرێت، کە سزای لەسێدارەدان لەخۆدەگرێت بۆ "ئەندامبوون لە رێکخراوێکی تیرۆریستیدا".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

بەڵێ، ئەمنییەت زۆر زیاترە وەک لەمەوبەر. خودا حەزبکات، ئاییندە باشتر دەبێت. تێرۆریستەکان لە باکوری عێراقەوە دێنە ناوەوە، چونکە سوپای عێراق کۆنترۆڵی پارێزگاکانی باکور ناکات. ئەمە بەهۆی رقوکینەی ئەو بەناو حکومەتی هەرێمەوەیە بۆ لاوازکردنی عێراق و تاڵانکردنی هەرچییەک بیەوێت.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌