هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

عێراق دەروازە ناسنوورییەکانی لەگەڵ ئێران و سوریادا دادەخات

فارس عومران

لە کۆبوونەوەیەکی 16 تشرینی دووەمدا، حکومەتی عێراق فەرمانیکرد بە هێزەکانی عێراق بە داخستنی هەر دەروازەیەکی سنووریی نافەرمی بۆ سنووردارکردنی چالاکییە قاچاخچێتییەکانی میلیشیاکان. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی سەرەکوەزیرانی عێراق]

لە کۆبوونەوەیەکی 16 تشرینی دووەمدا، حکومەتی عێراق فەرمانیکرد بە هێزەکانی عێراق بە داخستنی هەر دەروازەیەکی سنووریی نافەرمی بۆ سنووردارکردنی چالاکییە قاچاخچێتییەکانی میلیشیاکان. [خاوەنی وێنە: نوسینگەی سەرەکوەزیرانی عێراق]

حکومەتی عێراق ئەم هەفتەیە رایگەیاند کە دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان دادەخات وەک هەوڵێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی چالاکییە قاچاخەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران و قاچاخچییەکانی دیکە، هەروەها بۆ بڕینی سەرچاوەکانی داهاتیان.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی حکومەت، سەرەکوەزیران مستەفا کازمی دووشەممە (16 تشرینی دووەم) فەرمانی بە سەرکردەکانی سوپا و پاسەوانانی سنوور کرد بە داخستنی سەرجەم دەروازە نافەرمییەکان بۆ رێگریکردن لە چوونەژوورەوەی کەلوپەلی قاچاخ و پاراستنی بەرهەمە نەتەوەییەکان.

دوای دوو رۆژ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند کە "پلانێکی پتەو"ی ئامادەکردووە "لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ دەستپێکردنی داخستنی دەروازە سنوورییە نافەرمییەکان".

کازمی رازیبووە بە بەهێزکردنی ئەمنیەتی دەسەڵاتی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان لەڕێی ئاژانسی هەواڵگریی نیشتمانییەوە، دەسەڵاتەکەی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند.

لەکاتێکدا هیچ داتایەک نییە دەربارەی ژمارەی دەرەوازە سنوورییە نایاساییەکان لەسەر خاڵە سنوورییەکانی عێراق، بەشێوەیەکی گشتی سەرنجدەخەنە سەر ناوچە سنوورییەکانی وڵاتەکە لەگەڵ ئێران و سوریا.

هەنگاوە نوێکەی حکومەت دوای چوار مانگ دێت لەوەی بڕیاری دا هەڵکوتێتە سەر میلیشیاکان و کاریگەری و بەرژەوەندییەکانیان لە دەروازە سنورییە فەرمییەکان سنوورداربکات.

سوپای عێراق لە دەرەنجامدا توانیوێتی کۆنتڕۆڵی خۆی تووندتربکات بەسەر 11 دەروازەی سنووریی وڵاتەکەدا لەگەڵ وڵاتانی درواسێ، بەتایبەتی ئێران، لەگەڵ چوار دەروازەی سنووریی ئاوی.

هاوکات، عێراق و سعودیە چوارشەممە دەروازە سنوورییە زەمینییەکانیان کردەوە بۆ یەکەمین جار دوای 30 ساڵ و ئەم پەیوەندییە نزیکترەی بازرگانیش لەنێوان دوو وڵاتەکەدا هاوپەیمانەکانی تاران لە عێراق بێزاردەکات، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بەغدا دەروازەی سنووریی عەرعەر وەک بژاردەیەکی جێگرەوەی دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێراندا دەبینێت، کە لەڕێیانەوە عێراق بەشێکی زۆری کەلوپەلە هاوردەکانی دەهێنێتە ناوەوەی وڵاتەکەی.

بێبەشکردنی میلیشیاکان لە سەرچاوەکانی داهاتیان

ئابوریناسێک کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، هەینی بە دیارونای وت بڕیارەکەی حکومەت، لەکاتێکدا دواکەوتووە، هەنگاوێکی گرنگە کە یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان دەدات و سەرچاوەکانی داهاتی میلیشاکانی سەر بە ئێران و گروپە قاچاخچیەکانی دیکە دەبڕێت کە داهاتێکی زۆر باشیان لەڕێگەیەوە دەستدەکەوت.

وتی رێوشوێنەکانی حکومەت یارمەتی سنووردارکردنی هێنانە ناوەوەی ماددە هۆشبەرەکان و چەک و کەرەستە قەدەغەکان لە عێراق دەدەن، لەگەڵ ئەو کەلوپەلانەی لەگەڵ ستانداردەکاندا نایانەوە و هەڕەشە لە تەندروستی و سەلامەتیی دانیشتوان دەکەن.

شرۆڤەکارەکە وتی چاودێریکردنی سنوورەکان و دەروازە نایاساییەکان هەنگاوێکە دەبێتە هۆی پاراستنی سەرچاوە نیشتمانییەکانی وەک کەلەپوورەکان و بەرهەمەکانی نەوت و مەڕوماڵات لە بەقاچاخبردنیان بۆ دەرەوەی وڵاتەکە.

وتی هەروەها بەرهەمە نیشتمانییەکان و پیشەسازییەکان دەپارێزێت لە کێبڕکێکردن لەگەڵ ئەو کەلوپەلانەی بە قاچاخ خراونەتەوە بازاڕەوە، هەروەها داهاتی دەوڵەتیش لە دەروازە فەرمییەکان زیاتردەکات، کە بەشێوەیەکی بەرچاو لەلایەن بریکارەکانی ئێرانەوە کۆنتڕۆڵکرابوون پێش دواهەمین هەڵمەتی حکومەت.

وتیشی ئەو میلیشیانە زیانی ملیاران دۆلاریان لە عێراق داوە لە ئەنجامی چالاکییە نایاساییەکانیاندا لە ناوەوەی ئەو دەروازە سنوورییانەدا، لەنێویاندا نەدانی باج و گومرگ و دەستکاریکردنی پۆلینکردنی بەرهەمە پیشەسازییەکان و تۆمارکردنیان وەک خۆراک بۆ ئەوەی باج و گومرگ نەیانگرێتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500