دادگاییکردنی ئەندامێکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە تۆمەتبارە بە هێرشێکی شکستخواردوو له 2015 لە شەمەندەرفەرێکدا له پاریس، دووشەممە (16 تشرینی دووەم) لە فەرەنسا دەستپێدەکات.
ئەیوب خهزانی لەلایەن گەشتیارانەوە شکستی پێهێنرا دوای ئەوەی بە چەکێكی زۆرەوە دەرکەوت دوای چوونە نێو تهوالێتێك لەنێو شەمەندەفەری خێرای تالیس ئەمستردام-پاریس لە 21 ئاب 2015.
ئەو پیاوە 31 ساڵە، کە لە ئایاری 2015 پەیوەندیکرد بە داعشەوە لە سوریا، تۆمەتبارە بە "هەوڵی کوشتنی تیرۆریستانە" و لەلایەن دادگایەکی تایبەتی دژە تیرۆریزمەوە لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت لەگەڵ سێ پیاو کە تۆمەتبارن بە یارمەتیدانی.
گەشتیاران دوو کارمەندی سەربازی ئەمریکی تێدابوون کە لە پشوودا بوون.
بەگوێرەی پارێزەر سیباولت دی مۆنتبریاڵ کە نوێنەری سەربازان سپێنسەر ستۆن و ئالێك سکارلاتۆسە، "270 فیشەكی پێبوو، کە بەس بوو بۆ کوشتنی 300 کەس."
ئەو دووانە دوای ماوەیەك شکستیان بە خهزانی هێنا و لەنێو داڵانی شەمەندەفەرەکەدا لەکاریانخست -- کە 150 گەشتیاری تێدابوو -- بە یارمەتی هاوڕێیەکیان کە گەشتی لەگەڵ دەکردن.
مۆنتبریاڵ وتی هیچ گومان نییە لەوەی ئەوانەی بەرگرییان لێدەکات بەریان بە "هێرشێکی کۆکوژانە" گرتووە.
خهزانی نکۆڵی لەوە ناکات بەمەبەستی ئەنجامدانی هێرشێك سواری شەمەندەفەرەکە بووە، بەڵام دەڵێت گوایە داوای لێکراوە تهنها ئەمریکیەکان بکاتە ئامانج.
پارێزەرەکەی خهزانی، سارا ماوگەر-پۆلیاك دەڵێت گوایە خهزانی پیاوێکی گۆڕاوە کە رێچکەی تووندڕەوی رەتدەکردۆتەوە و پەشیمانە لە کارەکەی.
پەیوەندیی بە هێرشی دیکەوە
هێرشە شکستخواردووەکە هەمان ساڵ روویدا كه هێرشی باتاکلان لە 13 تشرینی دووەم روویدا، کە 130 کەس تیایدا كوژران.
عەبدولحەمید عەبودی، خهڵكی بەلجیکا، دەوترێت یەکێك بووە لە داڕێژەرانی پلانی پشت ههردوو هێرشەکهی تالیس و ئهوهی 13 تشرینی دووەمیش.
عەبود لەلایەن پۆلیسەوە لە ناوچەیەکی کەناری پاریس لە تشرینی دووەم 2015 کوژرا، ماوهیهكی كورت دوای تەقەکردن لە کافێیەك.
دادگاییکردنهكانی كهیسی تالیس لەکاتێکدایە هۆشدارییەکی ئەمنیی زۆر هەیە لە فەرەنسا دوای سێ هێرشی کوشندە لە مانگێکدا، كه تووندڕەوانیان پێ تۆمهتباركراون.
لی دۆردیلی، پارێزەری هاوتۆمەتباركراو بیلال چەترای، کە کاتی هێرشە شکستخواردووەکە 19 ساڵ بوو، وتی: "دەبێت ئارام و تووند بین بێ حسابکردن بۆ کارەساتەکانی ئەمدواییە."
گوماندهكرێت چەترای لە تورکیا و لەلایەن عەبودەوە راکێشرابێت و گومانلێکراوە بەوەی رێنیشاندەری خهزانی بووە بەوەی بێتە نێو ئەوروپاوە له ههمان رێگای کۆچبەرانهوه لە سوریاوە.
دادگاییەکە تا 17 کانونی دووەم درێژەدهكێشێت.