هه‌واڵه‌كانی عێراق
تاوان و دادپەروەری

ژنێکی ئەڵمانی تۆمەتباركرا به‌ تاوان دژی مرۆڤایەتی له‌ سوریا

ئاژانسی فرانس پرێس

لەم وێنەیەدا له‌ 3 ئاب 2018، ژنانی ئێزیدی له‌ سوریا لە خۆپیشاندانێكدا بەشداریدەکەن لە شارۆچکەی عامودا بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی هێرشەکانی داعش لە چیای شەنگال لە نیشتمانی ئێزیدیەکان لە عێراق. [دەلیل سوله‌یمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

لەم وێنەیەدا له‌ 3 ئاب 2018، ژنانی ئێزیدی له‌ سوریا لە خۆپیشاندانێكدا بەشداریدەکەن لە شارۆچکەی عامودا بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی هێرشەکانی داعش لە چیای شەنگال لە نیشتمانی ئێزیدیەکان لە عێراق. [دەلیل سوله‌یمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

داواکارانی فیدراڵی له‌ ئەڵمانیا چوارشەممە (11 تشرینی یەکەم) ژنێکیان تۆمەتبارکرد بە تاوان دژی مرۆڤایەتی کە دەوترێت ئەنجامیداوە لەکاتێکدا لە سوریا ژیاوە وەك ئەندامێکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

گومانلێکراو، کە وه‌ك نورتێن جەی ناسێنرا و دایکی چەندین منداڵە، تۆمەتبارە بە تاوانی پەیوەست بە چەوساندنەوەی کەمینەی ئێزیدییه‌وه‌ لەو ناوچانه‌ی لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکرابوون.

پێده‌چێت نورتێن جەی یەکەم ژنی ئەوروپی بێت كه‌ تۆمەتی تاوان دژی مرۆڤایەتی بەسەردا سەپێنرابێت لەسەر مامەڵەی خراپ لە سوریا وەك بەشێك لە داعش.

لە بەیاننامەیەکدا، داواکاران وتیان ژنەکە چووه‌ بۆ سوریا لەگەڵ کچەکەی کە ئەوکات سێ ساڵ بووه‌، لە 2015 بۆ پەیوەندیکردن بە داعش و هاوسەرگیری لەگەڵ چەکدارێکی داعش، کە ئەویش خەڵکی ئەڵمانیا بوو، کە منداڵی دیکەی لێی هەبوو.

لە ساڵانی 2016 و 2017، لەلایەن هاوڕێیەکیەوە سەردانی زۆری دەکرا کە "کۆیلە"یەکی ئێزیدی هەبوو کە ناچار بە کاری ماڵ کرابوو لە ماڵی گومانلێکراوەکەدا.

داواکاران لە کارلسرۆ وتیان نورتێن جەی "پێڕەوی ئایدۆلۆژیای داعشی دەکرد، کە شه‌رعیه‌تی ده‌دا به‌ كردنه‌ کۆیلەی ئێزیدیەکان.

گومانلێکراو تۆمەتباریشە بە تاوانی جەنگ دژی موڵکوماڵ چونکە لە خانویەكدا دەژیا کە لەلایەن داعشەوە دەستی بەسەردا گیرابوو، لە خاوەنه شه‌رعییه‌‌كه‌ی داگیرکرابوو، لەگەڵ مەترسی خستنە سەر ژیانی کچەکەی بە بردنی بۆ ناوچەی شه‌ڕ.

جگه‌ لەوانەش، تۆمەتی پێشێلکردنی یاساکانی چەکی بەسەردا سەپێنراوە.

دوای ئەوەی داعش خاکی لە سوریا لەدەستچوو، ژنەکە لەلایەن کوردەکانەوە دەستبەسەرکرا پێشئەوەی بگوێزرێتەوە بۆ بەندیخانە لە تورکیا و دواتر بنێردرێتەوە بۆ ئەڵمانیا.

دادوەریی گەردوونی

ئەڵمانیا چەندین ئەڵمانی و بیانیی تۆمەتبارکردووه‌ بە تاوانی جەنگ و تاوان دژی مرۆڤایەتی کە لە دەرەوە ئەنجامدراون، بە بەکارهێنانی بنه‌ما یاساییه‌كانی دادوەریی گەردوونی.

ئەمە رێدەدات به‌دووی ئه‌و تاوانانه‌دا بچێت ته‌نانه‌ت گەر لە وڵاتێکی بیانییش ئەنجامدرابن.

بەڵام تائێستا ژماره‌یه‌كی کەم لە تۆمه‌ته‌كان دژ به‌ ژنان بوون.

ژنێکی ئەڵمانی بەناوی جێنیفەر دەبلیو ساڵی رابردوو له‌ دادگا لە مونیخ تۆمه‌تباركرا بە تاوانی جەنگ له‌سه‌ر مردنی کچێکی ئێزیدی پێنج ساڵان لە تینواندا لە عێراق.

هەریەکە لە منداڵەکە و دایکی دەستبەسەربوون وەك کۆیلەی ماڵ لەلایەن جێنیفەر دەبیلو و مێردە داعشەکەیەوە، کە عێراقی بوو. ئه‌و پیاوه‌ش لە ئەڵمانیا دادگاییدەکرێت له‌سه‌ر جینۆساید و کوشتن.

مانگی رابردوو، دادگایەکی دیکەی ئەڵمانیا سزای ژنی راپەرێکی بە تووندڕەوبووی دا به‌ سێ ساڵ و نیو زیندان، کە ژنێکی ئەڵمانی-تونسی بوو، له‌سه‌ر بەشداییکردنی لە کۆیلەکردنی کچێکی ئێزیدی لە سوریا.

داعش تاوانی ژدی ئێزیدییەکان ئەنجامدا لە 2014، کە لەئێستادا لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت بۆ دیاریكردنی ئەوەی ئاخۆ ده‌كرێت بە جینۆساید له‌قه‌ڵه‌مبدرێن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500