هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئابوری

هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی بره‌وده‌دات به‌ پرۆژەکانی ژێرخان لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

شاندێكی پێکهاتوو لە نوێنەرانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەسەدە کۆبوونەوە لەگەڵ خاوەنکارەکانی گەڕەکی شەدادی دەکەن له‌ حەسەکە، لە تشرینی یەکەم. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی چاوی حەسەکەوە وەرگیراوە]

شاندێكی پێکهاتوو لە نوێنەرانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەسەدە کۆبوونەوە لەگەڵ خاوەنکارەکانی گەڕەکی شەدادی دەکەن له‌ حەسەکە، لە تشرینی یەکەم. [وێنەکە لە پەیجی فەیسبوکی چاوی حەسەکەوە وەرگیراوە]

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕ دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە هەوڵدایە بۆ برەودان بە ئابوری خۆجێی لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا بە پشتیوانیكردنی پرۆژەکانی ژێرخان.

کۆمپانیا خۆجێیە سوریەکان و خاوەنکاران لە پارێزگای حەسەکە کێبڕکێ دەکەن بۆ تەندەری بردنەوەی ئەو پرۆژانەی لەلایەن هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تیەوە پشتیوانی دارایی دەکرێن، بۆ برەودان بە تەواوی ئابوریی ناوچەکە، چالاکوانان بە دیارونایان وت.

ئەمەش لە بەرامبەردا بەرپێگرێکە دژی گروپە تیرۆریستیەکان، بەتایبەتی داعش، لەوەی سوودببینن لە دۆخی خراپی دارایی کە رووبەڕووی هاوڵاتیانی سوریا بۆتەوە.

شاندێکی پێکهاتوو لە راوێژکارانی کردەی هێزی هاوبەش - ئۆپەراسیۆنی ورەی خۆرسك و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) سەردانی شەدادییان کرد لە حەسەکە لە کۆتایی تشرینی یەکەمدا بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی تۆمارکردنی تەندەرەکان بۆ ئەو پرۆژانەی لەلایەن هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تیەوە پشتیوانی دارایی دەکرێن.

چالاکوان عەمار ساڵح بە دیارونای وت تەندەرەکان پەیوەستن بە کاری ژێرخانەوە لە بنکەکانی هاوپەیمانان و شارۆچکە و گوندەکانی باکوری خۆرهەڵاتی سوریا.

وتی پرۆسەی هەڵبژاردنی کۆمپانیا و کەسەکان بۆ جێبەجێکردنی تەندەرەکان بەگوێرەی چەند پێوەرێکی تووند دەکرێن بەوەی هیچ پەیوەندیەکیان بە داعشەوە نەبێت و ئەو پشتیوانیەی پێیاندەدرێت ئاراستەی پشتیوانیكردنی ئەو گروپە نەکرێت.

وتی ژمارەی ئەو کۆمپانیانەی بەشدارییانكرد له‌ کۆبوونەوەکەی تشرینی یەکەمدا زۆر بەرزتر بوو لەوانەی بەشدارییانكرد له‌ کۆبونەوەیەکی لەوشێوەیه‌دا چەند مانگێك لەمەوبەر.

وتی ئەمە دەریدەخات كه‌ خاوەنکارەکانی ناوچەکە ئامادەن کار لەگەڵ هاوپەیمانان و هەسەدە بکەن و وتیشی رەنگە کرۆکێك لە کۆمەڵگەی خاوەنکار پێکبهێنێت کە رێز لە یاسا دەگرێت و پشتیوانی له‌ گەندەڵی یان تیرۆریزم ناکات.

وتی هاوپەیمانانیش پشتیوانی له‌ زۆر پرۆژە دەکه‌ن کە لەلایەن کۆمپانیاکانه‌وه‌ لە ناوچەی دێرەزوور جێبەجێدەکرێن، لەنێویاندا کەرتەکانی تەندروستی، کارەبا، ئاو و گواستنەوە.

برەودان بە ئابوری خۆجێی

خۆبەخشێك لە رێکخراوێکی خێرخوازی له‌ ناوچەکە، سوممەیە عیسا وتی رێکخراوە فریاگوزاریەکان و بەرپرسە ئەمنیەکان تەرکیزیان لەسەر باشترکردنی دۆخی حەسەکە و دێرەزوورە بۆ بەرگرتن لەوەی داعش هەژاری بقۆزێتەوە بۆ بەکرێگرتنی مەدەنیەکان لەڕێی هانده‌ری داراییەوە.

بە دیارونای وت ئەم هەنگاوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی و هەسەدە بۆ پێدانی گرێبەست لەڕێی تەندەرەوە "بێکاری کەمدەکاتەوە لەنێو کرێکارانی لاودا و لە تیرۆریزم دووریاندەخاتەوە".

عیسا وتی هاوکات، سوودی بۆ هەندێك پرۆژەی بچوك و مامناوەند هەیە و برەو بە ئابوری دەدات بە زیادکردنی داوا لەسەر ماددە خامەکان. ئەمەش کار برەو پێدەدات بۆ زۆر تەندەر لە ناوچەکە کە بەهۆی پەنگخواردنی ئابورییەوە تەنگیان پێهەڵچنراوە.

شەریف محەمەد، دانیشتوویەکی ناوچە گوندنشینەکانی حەسەکەیە کە لە کشتوکاڵدا کاردەکات، بە دیارونای وت هێزەکانی هاوپەیمانان پشتیوانی له‌ ژمارەیەك پرۆژە دەکەن کە لەلایەن کۆمپانیا ناوخۆییەکانی سوریاوە جێبەجێده‌كرێن.

وتی لەنێو ئەمانەدا چەند پرۆژەیەك هەن بۆ دابینکردنەوەی خزمەتگوزاریەکانی کارەبا و ئاو و دامه‌زراندنی پەمپی نوێ، کە هەندێکیان تەرخانکراون بۆ ئاوی خواردنەوە و ئەوانیدی بۆ ئاودێری.

محەمەد وتی دابینکردنەوەی کار لە جۆگەکانی ئاودێریدا بەشێوەیەکی باش یارمەتی جوتیارانی داوە تا بەژمارەیەکی زۆرەوە بگەڕێنەوە سه‌ر کار.

وتی ئەمە برەوی بە ئابوری داوە، چونکە پێویستی بە کرێکاری رۆژانە، شۆفێری تراکتۆر و ئامرازی گواستنەوەی پەیین و دانەوێڵە هەیە.

وتی هەروەها بازاڕەکانی بوژاندۆتەوە و بۆتە هۆی دابەزینی نرخی هەندێك دانەوێڵە کە ئێستا بە بڕێکی زۆر له‌به‌رده‌ستدان و ئاماژەیکرد بەوەی ئەمە دانیشتوان ده‌حه‌وێنێته‌وه‌ و گوشاری دارایی لەسەریان ئاساندەکات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500